210

قەرەوێڵە

190

پزیشک

37

بەشەکان

11

هۆڵی نەشتەرگەری

2

ئۆتۆمۆبێلەکانی فریاکەوتنی خێرا

لە شاری پزیشکی فاروق، کارمەندە شارەزاکانمان ئامادەن خزمەتتان بکەن لە تاندروستیتان.

خۆشحاڵین بە پێشکەش کردنی نەخۆشخانەکەمان، شاری پزیشکی فاروق، کە تیایدا پێشوازی لە نەخۆشەکانمان دەکرێ لە لایەن کارمەندە بە میهر و پیشەگەرەکانمانەوە بۆ دابین کردنی چاودێری تەندروستی بێ وێنە (بە کوالیتی بەرز) لە ژینگەیەکی دڵگیر و پاکژدا.

  •  ٢١٠ ژووری نەخۆش
  • ١١هۆڵی نەشتەرگەری پێشکەوتوو
  • ٢١کەرتی تایبەت کە ئامادەکراوە بە ئامێری پزیشکی لە ئاستی ‌جیهانیدا
  • ٣ژووری سەرۆکایەتی کە ئامادە کراوە بە ئامێری تایبەت بۆ کەمئەندامان
  • ٦جێگەی چاودێری وورد تایبەت بە نەشتەرگەرییەکانی دڵ
  • ٦جێگای چاودێری ووردی گشتی ٦جێگای چاودێری ووردی نەخۆشیی دڵ
  • ٥جێگای تایبەت بە مناڵی ساوا و نابەکام
  • زیاد لە ١٩٠ پزیشکی بە توانا و خاوەن بروانامەی تایبەتمەندی باڵا

شاری پزیشکی فاروق لە لایەن گروپی کۆمپانیاکانی فاروقەوە لە شاری سلێمانی- عێراق گەشەی پێ دراوە. بە شێوەیەکی ستراتیژی دروست کراوە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مە‌حمود کە بە ئاسانی پێی بگەی.

شاری پزیشکیی فاروق لەسەر ڕووبەری ٧٠،٠٠٠ مەتر دووجار بنیات نرا لەسەر پێوەرێکی تایبەتمەندی گەورە کە ڕێگادەدات ژمارەیەکی زۆری نەخۆش وەربگرین، وە لە ژینگەیەکیی پێشەگەر و پێشکەوتودا خزمەتیان بکەین بە شیوازێک کە پێشترێتی بۆ سەلامەت و ئاسوودەیی نەخۆش بێت

لە یەکەم بەردی بناغەوە، سەرجەم ئەندازیاران، نەخشەکێشان و ڕێکخەران بەرزترین پێوانە و کواڵێتیان بەکارهێنا بۆ دروست کردنی شاری پزیشکیی فاروق، کە خۆشحاڵە بە بوونی سیستمێکیی پێشکەوتووی پاکژکردنەوەی دژە بەکتریا و شوێنی نیشتنەوەی کۆپتر بۆ گواستنەوەی نەخۆش لە کاتی ڕوودای لەناکاو. لە هەمان کاتدا، ناو بیناکە بە شێوازێک نەخشەکراوە کە سەرجەم نەخۆش و کەسوکاریان بە ئاسانی بتوانن بگەن بە هەموو بەشەکانی

شاری پزیشکیی فاروق باشترین خزمەتگوزاری پزیشکیی دەستەبەر دەکات لە ژینگەیەکی هێمندا.

شاری پزیشکیی فاروق زیاد لە ٢١٠ ژووری نەخۆش لە خۆ دەگرێت وە زیاد لە ١٩٠ پزیشکیی بە ئەزموون و خاوەن بۆرد، کە هەمیشە ئامادەن بۆ چاودێری کردنی تەندروستیتان

شاری پزیشکیی فاروق ١٢٠ ژووری تاک لە خۆ دەگرێت و ٢١ ژووری تایبەت (سویت) ئامادەکراو و داڕیژراو بە کەرستەی پزیشکیی جیهانی، هەروەها ٣ ژووری تایبەتی سەرۆکایەتی(سویت ی سەرۆکایەتی) ئامەدەکراو بە کەرەستەی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ تەرخاندنی ژینگەیەکی سارێژکەر و یارمەتیدەر کە نەخۆشخانەکەمان بێهاوتا دەکات

شاری زپیشکیی فاروق ١١ هۆڵی نەشتەرگەری لە خۆ دەگرێت کە ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای پزیشکیی وە چاودێری دەکرێت لە لایەن کارمەندی خاوەن ئەزموونی تایبەت.

یەکێک لە گرنگترین پێشینەکانمان دابین کردنی ئاستێکی بەرزی چاودێری وردە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش، ٦ جێگای تایبەت بە چاودێری وردی نەخۆشی نەشتەرگەری دڵی کراوەمان ئامادەکردوە، وە ٦ جیگای چاودێری وردی گشتیی، وە ٦ جێگای چاودێری وردی بوژانەوەی دڵ کە ئامادەکراوە بە نوێترین و باشترین تەکنەلۆژیای پزیشکیی. سەرەڕای ئەوەش، نەخۆشخانەکە ٥ جیگای چاودێری وردی منداڵی نابەکام لە خۆ دەگرێت کە چاودێرییەکی نزیک دابیندەکات بۆ کارمەندە بڵندەکان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە

جگە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، نەخۆشەکانمان ڕێزیان لێدەگیرێت لە ڕووی پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندێتیانەوە، لە ڕێگەی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ زانیاری و دۆکیومێنتی نەخۆش کە ئەمەش شاری پزیشکیی فاروق بێهاوتا دەکات.