october, 2021

وردهکاری
Dr. Alexandre Assi, Consultant Ophthalmic and Vitreoretinal Surgeon will be at Faruk medical city at 14 -17th of October Dr. Alexandre Assi was elected Fellow of the Royal College of Ophthalmologists
وردهکاری
دکتۆر ئەلیکسەندەر عاسی، پسپۆری نەشتەرگەری چاو و تۆڕی چاو لە کلینیکی بەیروت بۆ نەخۆشییەکانی چاو، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات لە بەرواری 14 بۆ 17یth تشرینی یەکەم،2021
دکتۆر ئەلیکسەندەر هاوڕێی کۆلیژی شاهانەی پزیشکانی چاوە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە و ڕاهێنانی پسپۆڕێتی تەواو کردووە لە لایەن باڵاترین دامودەزگای راهێنانەوە لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٠١دا و لە کاتی ئێستادا وەک پزیشکێکی باوەڕ پێکراوی چاو تۆمار کراوە لە لایەن ئەنجوومەنی گشتیی پزیشکییەوە لە لەندەن و ڕێگەپێدراوە بە تەواوی کە وەك پزیشک کار بکات لە بەریتانیا و ئەوروپا.
لە کاتی ماوەی ڕاهێناندا لە نەخۆشخانەی مۆرفیڵدز لە لەندەن، کە بریتییە لە نەخۆشخانەیەکی بەناوبانگ لە بواری نەخۆشییەکانی چاودا؛ دکتۆر ئەلیکسەندەر ئەزموونێکی فراوانی بەدەستهێناوە لە هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بە نەخۆشییەکانی چاوەوە لە هەردوو بواری کلینیکی و نەشتەرگەریدا. دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاهێنانی پێشکەتووی کردوە لە پسپۆڕێتیی وردی چارەسەری ناڕێکییە ئاڵۆزەکان و نەشتەرگەری تۆری چاو.
دکتۆر عاسی ناوبانگیکی نێودەوڵەتی پەیدا کرد وەك پزیشکێکی لێهاتووی چاو لە بواری نەشتەرگەری چاودا و نەشتەرگەری بە لێزەر، کە ئەمەش وای کرد چەندین خەڵات و پلەی ئەکادیمی وەربگرێت، وەک ئەندامی یانەی تایبەتی ( Jules Gonin) هەڵبژێردراوە کە بەناوبانگترین و دیارترین پزیشکانی تایبەتمەند لە بواری نەخۆشییەکانی تۆری چاودا -لەسەر ئاستی جیهان- لە خۆ دەگرێت، هەروەها دکتۆر عاسی هەستاوە بە نووسین و بەشداری کردن لە نووسینی چەندین بڵاوکراوەی زانستی کە لە گۆڤاری پزیشکیی بڵاو کراونەتەوە و ئەندامی بۆردە لە گۆڤاری International Ophthalmology بۆ نەخۆشییەکانی چاو. International Ophthalmology.
دکتۆر عاسی ئەندامە لە ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی چاو و کۆمەڵگەی ئەروپی بۆ پسپۆڕانی تۆڕی چاو و ڕێکخەری تاقیکردنەوەکانە لە ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی چاو و بەردوام بەشداری دەکات لە ڕاهێنانە پێشکەتووەکان و کۆبوونەوە زانستییەکانی نەخۆشییەکانی چاو لە جیهاندا.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین، پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠