february, 2022

وردهکاری
Dr. Ibrahim Donia, Consultant Pediatric Strabismus and Assistant Professor in the Department of Ophthalmology at the Lebanese American University, will visit Faruk Medical City from 21 to 24/2/2022 Dr. Ibrahim received
وردهکاری
دکتۆر ئیبراهیم دونیا، ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی خێلی و نەخۆشییەکانی چاوی منداڵان و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەریی چاو لە زانکۆی لوبنانی-ئەمریکی لە بەیروت، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات لە بەرواری ٢١ بۆ ٢٤/٢/٢٠٢٢
دکتۆر ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٨دا بڕوانامەی پزیشکی بە دەست هێناوە لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت، لوبنان، و ماوەی ئەزمونیی نیشتەجێبونیشی لە هەمان نەخۆشخانەی زانکۆ لە بەشی نەخۆشییەکانی چاو لە ساڵی ١٩٩٣دا تەواو کردووە- دواتر بڕوانامەی هاوڕێیەتی کلینیکی بە دەست هێناوە لە بواری جوانکاری چاو لە نەخۆشخانەی ماساچوستس بۆ چاو و گوێ کە سەر بە کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی هارڤارد لە ویلایەتی بۆستن و بڕوانامەی پسپۆڕیی وردی بە دەستهێناوە لە سەنتەری پزیشکیی نیو ئینگلاند لە زانکۆی تافتس لە ویلایەتی بۆستن، ماساچوستس.
دکتۆر ئیبراهیم چەندین بڵاوکراوەی هەیە کە لە گۆڤاری زانستیی باوەڕ پێکراودا بڵاوکراونەتەوە و بەشداری کردووە لە چەندین کۆنفرانسی پزیشکیدا.
بۆ زانیاری زیاتر و ناونوسین پەیوەندی بکەن بە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠