august, 2021

وردهکاری
Dr. Ibrahim Dunya, Consultant in Pediatric Ophthalmology and Strabismus, and Assistant Professor of Ophthalmology at the Lebanese American University, will visit FMC from 23rd until 25th of August 2021. Dr. Ibrahim
وردهکاری
دکتۆر ئیبراهیم دونیا، ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی خێلی و نەخۆشییەکانی چاوی منداڵان و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەریی چاو لە زانکۆی لوبنانی-ئەمریکی لە بەیروت، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات لە بەرواری ٢٣ بۆ ٢٥ ی ئابی ٢٠٢١.
دکتۆر ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٨دا بڕوانامەی پزیشکی بە دەست هێناوە لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت، لوبنان، و ماوەی ئەزمونیی نیشتەجێبونیشی لە هەمان نەخۆشخانەی زانکۆ لە بەشی نەخۆشییەکانی چاو لە ساڵی ١٩٩٣دا تەواو کردووە- دواتر بڕوانامەی هاوڕێیەتی کلینیکی بە دەست هێناوە لە بواری جوانکاری چاو لە نەخۆشخانەی ماساچوستس بۆ چاو و گوێ کە سەر بە کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی هارڤارد لە ویلایەتی بۆستن و بڕوانامەی پسپۆڕیی وردی بە دەستهێناوە لە سەنتەری پزیشکیی نیو ئینگلاند لە زانکۆی تافتس لە ویلایەتی بۆستن، ماساچوستس.
دکتۆر ئیبراهیم چەندین بڵاوکراوەی هەیە کە لە گۆڤاری زانستیی باوەڕ پێکراودا بڵاوکراونەتەوە و بەشداری کردووە لە چەندین کۆنفرانسی پزیشکیدا.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین، پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠