september, 2022

وردهکاری
Dr. Ravi Gopal Varma, Chief of Neurosciences and Lead Consultant Neurosurgery at Aster CMI Hospital in India will visit FMC on Sep. 18th & 19th, 2022. – Dr. Varma is a
وردهکاری
دکتۆر ڕاڤی گۆپاڵ ڤارما کە سەرۆکی بەشی زانستی مێشک و دەمارە و ڕاوێژکاری سەرەکی نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی Aster CMI لە هیندستان. ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە کە دەکاتە بەرواری ١٨ و ١٩ی مانگی (٩) ، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات بۆ بینینی نەخۆش
- دکتۆر ڤارما پزیشکێکی زۆر شارەزای نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکانە و ئەزموونێکی ٢٠ ساڵی هەیە و گرنگی تایبەت بە نەخۆشیەکانی جووڵە دەدات.
دکتۆر ڤارما پزیشکێکی زۆر شارەزای نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکانە و ئەزموونێکی ٢٠ ساڵی هەیە و گرنگی تایبەت بە نەخۆشیەکانی جووڵە دەدات
ڕاهێنانی لە هەموو لایەنێکی نەشتەرگەری دەماری کارایی و ستێریۆتاکتیک ئەنجامداوە، لەگەڵ نەشتەرگەری تایبەتی بۆ نەخۆشی گەشکە، تێکچوونی جووڵە، و ئازاری درێژخایەن.
- ئەزموونی دکتۆر ڤارما لقەکانی تری نەشتەرگەری مێشک و دەمار دەگرێتەوە، وەک نەشتەرگەری دەماری منداڵان و خوێنبەرەکان و ئیندۆسکۆپی.
یەکێکە لەو پزیشکە نەشتەرگەری مێشک و دەمارە دەگمەنەکان لە هیندستان. ئەزموونێکی بێوێنەی لە نەشتەرگەری DBS لە نەخۆشی پارکینسۆندا هەیە
ڕۆڵێکی گەورەی لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی پەیمانگای زانستی مێشک و دەمار هەبووە کە زۆر سەرکەوتوو بووە لە کۆلێژ و نەخۆشخانەی M. S. Ramaiah پزیشکی، لە ساڵی ٢٠٠٨وە پرۆفیسۆر و سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمارە.