june, 2022

وردهکاری
Dr. Ziad Zakaria, Consultant Thyroid Surgeon at the Lebanese American University, LAUMC-Rizk Hospital Medical Center in Beirut, and Fouad Khoury Hospital, will visit Faruk Medical City from the 29th of
وردهکاری
دکتۆر زیاد زەکەریا، ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی ڕژێنی پەریزادە (غودە) لە زانکۆی لوبنانی-ئەمریکی، سەنتەری پزیشکی LAUMC-Rizk لە بەیروت و نەخۆشخانەی خوری، سەردانی شاری پزیشکی فاروق دەکات لە رێکەوتی٢٩/٦ تا ٤/٧/٢٠٢٢.
دکتۆر زیاد ؛ ساڵی ١٩٩٤ دیپلۆمی تایبەتمەندی بەدەستهێناوە لە نەشتەرگەری گشتیدا لەگەڵ پلەی شەرەف لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی لییج لە بەلجیکا و ماوەی نیشتەجێبونی لە نەشتەرگەری گشتیدا لە هەمان زانکۆ تەواوکردوە.
دکتۆر زیاد لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ هاوڕێی کۆلیژی نەشتەرگەرانی ئەمریکایە (FACS) ، و لە ساڵی ٢٠١١-ەوە ئەندامی کۆمەڵەی فەرەنسییە بۆ نەخۆشییەکانی کوێرەڕژێنەکان(AFCE) و لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەری مەمک.
دکتۆر زیاد ئەزمونی ٢٦ ساڵی هەیە لە نەشتەرگەری گشتیدا، و زیاتر لە بواری نەشتەرگەری ڕژێنی پەردیزادەدا.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین، پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠