ناوەندی ڕاهێنان بۆ بوژانەوەی ژیان لە شاری پزیشکیی فاروق دەبێتە یەکەمین ناوەندی ڕاهێنانی باوەڕ پێکراو لە کوردستان و عێڕاق لە لایەن کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دڵ AHA ناوەندی ڕاهێنان بۆ بوژانەوەی ژیان لە شاری پزیشکیی فاروق بە شانازییەوە ڕادەگەینێت کە یەکەمین ناوەندی باوەڕپێکراوە لەسەرتاسەری کوردستان و عێڕاق. ئەم دەستکەوتە مێژووییە پابەندبوونمان بەهێز دەکات بۆ پێشکەشکردنی ڕاهێنانی پزیشکی کوالیتی بەرز و کارامەیی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان.
ناوەندی ڕاهێنانی بوژانەوەی ژیان لە شاری پزیشکی فاروق لە ئێستادا دوو خولی گشتگیر پێشکەش دەکات کە بۆ دابینکردنی کارامەیی سەرەتایی فریاگوزاری بۆ بەشداربووان ، لە ژێر چاودێری کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دڵ.
- فریاگوزاری بنچینەیەکانی ژیان: ئەم خولە تایبەتە بە پیشەییە پزیشکیەکانە، لەوانە پزیشکان، پەرستاران، خوێندکارانی پزیشکی، خوێندکارانی پەرستاری، هتد. بەشداربووان فێردەبن چۆن بە خێرایی حاڵەتە فریاگوزارییە مەترسیدارەکان ڕزگار بکەن، پاڵەپەستۆی سنگ بکەن بە شێوەیەکی زانستییانە ، ڕێژەی هەناسەدانی گونجاو بەڕێوەببەن، و بەکارهێنانی ئامێری دەرەکی ئۆتۆماتیکی AED بە شێوەیەکی کاریگەر. خولی فریاگوزاری بنچینەیەکانی ژیان نزیکەی ٦ کاتژمێر دەخایەنێت، بە بڕوانامەیەکی پەسەندکراو لە لایەن کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دڵ پێشکەشدەکرێت بە بەشداربوان دوای دەرچونیان لە تاقیکردنەوە تیۆری و پراکتیکییەکان، بڕوانامەکە بۆ ماوەی دوو ساڵە و دەکرێت نوێ بکرێتەوە.
خولی بوژانەوەی دڵ: ئەم خولە بۆ کەسانە دەبێت کە ڕاهێنانی پزیشکی کەم یان هیچیان نییە، ئەم خولە بۆ کارمەندانی فڕۆکە خانەکان، پۆلیس، ئاگرکوژێنەوە، کارمەندانی چاودێری منداڵان، پاسەوان، کارمەندانی قوتابخانە و هۆتێل، و کارمەندانی یانە تەندروستی و لەشجوانی , و شۆفێری تایبەت
شاری پزیشکی فاروق: شاری پزیشکی فاروق دامەزراوەیەکی پێشەنگی چاودێری تەندروستییە کە تایبەتە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی ناوازە و زیادکردنی کلتوری فێربوون و داهێنان. ناوەندی ڕاهێنانی ژیان لەلایەن کۆمەڵەی ئەمریکی دڵ پشتگیری کراوە، پابەندە بە ڕاهێنانی تاکەکان لە تەکنیکەکانی ڕزگارکردنی ژیان کە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە دروست بکات.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە : 07709000000