سەرەڕای لە یەک چوونی نەشتەرگەرییەکانی مانەوەی ڕۆژانە لەگەڵ چارەسەری نەخۆشانی دەرەوە (بەشی کلینیک)، بەڵام جیاوازییە سەرەکییەکەیان لە ماوەی چاکبوونەوە و مانەوەیە لە نەخۆشخانە. لە نەشتەرگەری مانەوەی ڕۆژانەدا، دەبێت نەخۆشەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ کەمتر لە یەک ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە (پێویست بە مانەوەی شەو ناکات). پاش ئەندام دانی نەشتەرگەرییەکە ڕەنگە پێویست کات نەخۆسەکە لە قاوش بۆ ماوەی چەن کاژێرێک بمێنێتەوە بە مەبەستی چاودێری کردن و لە ماوەی کەمتر لە ٦ کاژێردا دەردەچێت لە نەخۆشخانە پاش دڵنیابوونەوە لە باشبوونی تەندروستی کەسەکە و وەرگرتنی دەرمانی پێویست. دوای نەشتەرگەرییەکە دەرمان و ڕێنمایی پێویست دەدرێت بە نەخۆشەکە لە کاتی چوونە دەرەوەیدا.
هەندێک لە نەشتەرگەرییەکانی مانەوەی ڕۆژانە پێویست بە داخڵبوون ناکات لە نەخۆشخانە ئەگەر نەخۆشەکە هاتبێت بۆ کلینیکەکانی دەرەوە، شاری پزیشکیی فاروق ڕێگە دەدات نەخۆشەکان هەر لە کلینیکەکە خۆیدا چارەسەرەکە وەربگرن. نەشتەرگەرییەکانی مانەوەی رۆژانە بریتین لە: