گرفتەكانی خەو كۆمەڵێك حاڵەتن كە كار دەكەنە سەر شێوازی هەناسەدان لە كاتی خەودا لەگەڵ نۆبەی چەندبارەبووەوەی هەناسەگیران و هەستان لە خەوی دووبارە و هەناسە هەڵكێشانی قوڵ و دووبارە خەولێكەوتنەوە و پچڕپچڕبوونی خەو لەگەڵ كاریگەرییگەلی نەخوازراو لەسەر تەندروستیی مرۆڤ و پەیوەندییدار بە زۆر كێشەی دەروونییەوە وەكو سەرئێشەی بەیانیان و لە ڕادەبەدەریی خەواڵوبوون لە کاتی ڕۆژ و ڕوداوەكانی هاتوچۆ و کەمیی کاژێرەکانی كاركردن و لاوازیی كارکردەیی و ڕێژەی مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و شەكرە و نەخۆشییەكانی سی و فشاری خوێن و شەكرەی كۆنترۆڵنەكراو زیاد دەکات كە دەبنەهۆی ئاڵۆزبوونی نەخۆشییە درێژخایەنە شاراوەكان و تەنانەت مردنی كتوپڕیش.
- هەركەسێك لەكاتی خەودا پرخەی هەبێت.
- هەر کەس لە ڕادەبەدەریی خەواڵوبوونی هەبێت لە کاتی ڕۆژدا وەكو خەولێكەوتن لەكاتی قسەكردن و وەستانی چەند خولەكێك لە هاتووچۆدا یان لە كۆبونەوەدا یان لە شانۆ یان لە كاتی سەیركردنی تەلەفزیۆن دوای خوانی نیوەڕۆ یان لە كاتی لێخوڕیندا یان گەشتگردن بۆ ماوەی کاژێرێك وەكو سەرنشین...هتد.
- ئەو كەسانەی شەكرەی كۆنترۆڵ نەكراو یان فشاری خوێنیان هەیە بەتایبەتیی ئەو نەخۆشانەی قەڵەون و نێرن و ملیان كوڵە و قەبەیی زمانیان هەیە و وادەردەكەوێت قورگیان گیراوە و کحول دەخۆنەوە و چەناگەیان بچوکە و گومانی ئەوەدەكەن کە گرفتەکانی هەناسەدانیان لە كاتی خەوتندا هەیە.
هەرئەوەندەی پێشوازییمان کرد لە نەخۆشەكە، دەستدەکەین بە پشكنینی فاکتەرە زۆر گرنگەكان و پێوانی بەرزیی باڵا وكێش و ڕێژەی بارستایی لەش (BMI) لەلایەن پەرستارەكانمانەوە،پاشان مێژووی پڕ وردەكاریی وەردەگرین دەربارەی ئەرکەکان و ڕەفتارەكانی ڕۆژانە و جگەرەكێشان خواردنەوەی کحول و ئارامکەرەوەکان و ئەو نەخۆشییانەی لەگەڵیاندان و ئاماژە ونیشانەكانی گرفتەكانی خەو.
پشكنینێکی تەواوی جەستە ئەنجامدەدەین لەگەڵ هەندێك پشکنینی پێویست بۆ دۆزینەوەی هەندێك هۆکار کە مایەی چارەسەرکردن بن و دەشێت پێویست بكات ڕەوانەی پسپۆڕییەكانی تر بكرێن وەكو پسپۆڕی كوێرە گلاندەكان و پسپۆڕی خۆراكپێدان وپسپۆڕی قوڕگ ولوت و گوێ.
سەنتەرەكەمان كەرەستەیەکی تایبەتیی هەیە پێی دەوترێت بەستەری هەناسە گیران بۆ ڕووداوەکانی خەوتن و كارمەندانمان چۆنێتیی بەکارهێنانی لەماڵەوە لەكاتی خەودا فێری نەخۆشەكان دەكەن و دوای ئەوە بەستەری هەناسە گیران دەهێننەوە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەكە چاپ بكەن و ئێمە شیكردنەوە ئەنجامدەدەین و ڕێنمایی و بەڕێوەبردن دەدەین بەگوێڕەی ئەوە.
ئێمە سێ پلەمان هەیە بۆ هەناسەگیرانی پەیوەست بە خەوەوە: سوك و مامناوەند و توند.
ڕاسپاردەی دیارییكراومان هەیە:
- بۆ ئەو نەخۆشانەی قەڵەون: سیستمی خۆراكخۆریی و دابەزاندنی كێش و وەرزش كردن.
- خۆبەدوورگرتن لە جگەرەكێشان و کحول و مادە ئارامکەرەوەكان.
- ژورێك دیاریی بكە تەنیا بۆ نوستن نەك هیچ كارێكی تر.
- ڕاستکردنەوەی ئەو هۆكارانەی مایەی ڕاستکردنەوەن لە ڕێی پسپۆڕییە پەیوەندییدارەکانەوە وەكو شێواوییەکانی لوت و گەورەیی قەبارەی ئاڵو (لەوزەتێن) و گلاندی دەرەقی..هتد.
- مامەڵەی دروست لەگەڵ نەخۆشییە یەکانگیرەكانی تر وەكو نەخۆشییەكانی سستیی دڵ و پەککەوتنی دڵ و شەكرە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
- ئەگەر پلەكە سوك یان مامناوەند بوو بەو ڕێوشوێنانەی باسكران چارەسەر دەكرێن.
- هەندێك جار ئەگەر پلەكە مامناوەند بوو بێ هیچ هۆکارێك کە مایەی ڕاستكردنەوە بێت یان بەو ڕێوشوێنانەی سەرەوە ڕاست ناكرێتەوە و بەبێ هەناسە گیرانی توندی کاتی خەو، ئەوا نەخۆشەكە پێویستی بە هەندێك ئامێریی نانەشتەرگەری هەناسەدان هەیە وەكو (BiPAP) یان (CPAP) بۆ یارمەتییدانی لەوەی خەوێکی باشی هەبێت لە شەودا . دەتوانین ئەم ئامێرە دابینبکەین بۆ هەر كەسێك بیەوێت بەكاریبهبێنێت.