دەبێت داواکاری گەشتگەرییەکان بەلایەنی کەمەوە پێش یەک هەفتە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە پێشکەش بکرێ. دەبێ نوسراوی فەرمی لەلایەن بەشی کارگێری لایەنی پەیوەندیدارەوە پێشکەش بکرێ وە بەشی پەیوەندییەکان ئاگاداربکرێتەوە لە ڕێگەی ژمارە(07709000000) بۆ دانانی کاتی دیاریکراو بۆ گەشتگەرییەکەتان.
بەپێی پێویستیتان دیاری دەکرێ، دەکرێ بەرنامەی گەشتگەرییەکە گەشە پێبدرێ بۆ:
گەشتێکی 30-45خولەکی کە تیایدا چەند ڕاڕەو و چەند بەشێکی خەستەخانەکە دەبینن:
شاری پزیشکیی فاروق گرنگی دەدات بە پاراستنی تایبەتمەندێتی نەخۆشەکان، لەبەر ئەوە ناوچەی گەشتەکانمان دیاریکردووە؛ ناتوانین بتانبەین بۆ بەشەکانی مانەوەی نەخۆش، چاودێری وورد، ناوچەی چارەسەر، وە تەنها دەتوانن ژووری نەخۆش بە بەتاڵی ببینن وەکو نمونە.
بۆ ئاسانکردنی گەشتەکان و ڕانەگرتنی چالاکییە ڕۆژانەکانمان، دەبێ ژمارەی سەردانکەران لە ٢٠ کەس تێنەپەڕێ لە هەموو گەشتێکدا.