بەشی دەرمانخانەی ناوەوەی شاری پزیشکیی فاروق؛ خزمەتگوزارییەکانی دابین دەکات بۆ سەرجەم بەش و کلینیکەکان، هەروها بەشی حاڵەتەکانی پێویستیان بە مانەوە نییە.

تیمی دەرمانخانەی نەخۆشی ناوەوە لامان کە پێکهاتوون لە دەرمانساز و تەکنیککاری دەرمانسازی؛ بەرپرستن لە دڵنیابوونەوە لە بەکارهێنانی باشترین جۆری دەرمان بۆ نەخۆشەکان، هەروەها ئەو دەرمانانەی نەخۆش وەریان دەگرێت لە کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانەکەمان هەمیشە بەردەست و بێ زیان و کاریگەرە.
دەرمانسازان و تەکنیککارانی دەرمان سازی؛ پێکەوە وەکوو تیمێکی فرە تایبەتمەندێتی کاردەکەن، دەرمانسازان چاودێری لە ڕووی دەرمانەوە پێشکەش بە نەخۆش دەکەن، و سەرپەرشتی سیستەمی دابەشکردنی دەرمان دەکەن و زانیاری و ڕێنمایی سەبارەت بە دەرمان پێشکەش دەکەن بۆ سەرجەم ئەندامانی تیمی چاودێری تەندروستی، لە کاتێکدا تەکنیککاری دەرمانسازی کاردەکەن لەسەر دابین کردنی خزمەتگوزاری دابەشکردنی دەرمان بە شێوازێکی گونجاو و کاریگەر.
وەک پێشهەنگاوییەک بۆ دڵنیایی لە بەکارهێنانی دەرمان بە سەلامەتی لەسەر ئاستی نەخۆشخانەکە؛ بەشی دەرمانخانە هەستا بە بەکارهێنانی یەکەی خێرا لە پاکەت خستنی دەرمان، سیستەمی کۆنتڕۆڵ کردنی گەنجینەی دەرمان و سیستەمی بۆری هەوا بۆ گواستەنەوە دەرمان و دۆڵابی ئۆتۆماتیکی بۆ سەرف کردنی دەرمان (سیستەمی Pyxis).
بۆری هەوای تایبەت بەکاردێت بۆ گەیاندنی خێرای دەرمان لە کاتی نا ئاساییدا و دەرمانی بەپەلە داواکراو لە بەشەکاندا. سەرجەم بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانە پێکەوە بەستراونەتەوە بەو سیستەمی بۆری هەوا لەگەڵ ڕەچاو کردنی دانانی بنکەکان بە شێوازێک کە شوێن زۆر نەگرێت.
لە پیشدا دەرمان دابەش دەکرێت بە نەخۆشەکانی ناوەوە لە ڕێگەی دۆڵابی ئۆتۆماتیکی سەرف کردنی دەرمان (Pyxis) و بەسەر سەرجەم یەکەکانی پەرستاری کە پێکەوە بەستراونەتەوە لەگەڵ سیستەمی زانیاری کلینیکی. دەبێت دەرمانسازەکە بە داواکاری دەرمانەکەیا پچێتەوە پێش ئەوەی بیدات بە پەرستارەکە. ئەم تەکنەلۆژیا ئۆتۆماتیکییە نوێیە دەستەبەری چاودێرییەکی بێ کێشە دەکات بۆ نەخۆشەکان لە ڕێگەی سکان کردنی باڕکۆدی دەرمانەکە و بەکارهێنانی سیستەمی نا مەرکەزی بۆ دابەش کردنی دەرمان، کە ئەمەش وا دەکات لە سەدا ٩٥ دەرمانەکان بەردەوام ئامادە و بەردەست بێت لە یەکەکانی چاودێری کردنی نەخۆش و لە هەموو کاتەکاندا.
خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە:
- کارکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی پزیشکیدا بۆ چاودێری کردنی ئاستی کاریگەری دەرمانەکە لەسەر نەخۆش
- پێداچوونەوە بە دەرمانەکاندا و دڵنیابوونەوە لێی و سەرف کردنی
- دابین کردنی دەرمان بۆ یەکەکانی نەخۆشانی ناوەوە و ژوورەکانی نەشتەرگەری
- دڵنیابوونەوە لەوەی نەخۆشەکان دەرمانی گونجاو وەردەگرن لە کاتی خۆیدا
- پاراستنی سیستمێکی بێ زیان و کاریگەر بۆ دابەشکردنی دەرمان