بەشی فریاکەوتنی خێرا یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی شاری پزیشکیی فاروق بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکات بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکان. بەشی فریاکەوتنی خێرا کراوەیە بەدرێژایی ٧ ڕۆژی هەفتە بە رۆژانی پشووە فەرمییەکانیشەوە بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵێكی فراوان لە خزمەتگوزاریی ئاست بەرز لە ڕووی جۆرەوە لەلایەن تیمێكی شیاو لە پزیشکان و پەرستارانەوە کە لە ئاستێکی بەرزی لێهاتوویی و خاوەن شارەزاییدان.
بەشی فریاکەوتنی خێرا ئامادە کراوە بە گشت ئامراز و کەلوپەلە پێویستەکان کە یارمەتیی دابینکەرانی چاودێریی تەندروستیی دەدەن بۆ وەرگرتنی هەموو حاڵەتەکانی ڕووداو و برینداربوون لەپاڵ هەموو حاڵەتە پزیشکییە زۆر بەپەلە و / یان لەناکاوەکان لە هەموو پسپۆڕییەکاندا.
زۆرجار نەخۆشەکان لە بارودۆخێکی ناجێگیردا دەگەن و پێویستییان بە چاودێریی ورد و چارەسەری دەستبەجێ هەیە. دەشێت لەهۆش خۆیان چووبن، و زانیاریی بەردەست نەبێت لە بارەی بابەتەکانی وەکو پێشینەی پزیشکییان و هەستیارییان بە هەندیک چارەسەر و جۆری خوێنیان. لەبەر ئەوە کارمەندانی بەشی فریاکەوتنی خێرا ڕاهێنراون لەسەر کارکردن بە خێرایی و کارامەیی تەنانەت لە کاتی بوونی کەمترین زانیارییشەوە.