بەخێربێیت بۆ www.farukmedicalcity.com ("پێگەکە"). ئێمە تێدەگەین کە نهێنییپارێزیی لە ئینتەرنێتداگرنگە بۆ بەکارهێنەرانی پێگەکەمان، بەتایبەت لە کاتی ئەنجامدانی کار و کاسبییدا. ئەم بەیاننامەیە ڕێکارەکانی نهێنییپارێزییمان ڕێکدەخات پەیوەست بە بەکارهێنەرانی پێگەکە ("میوانەکان") ئەوانەی کە بە بێ مامەڵەگەلی بازرگانیی سەردان دەکەن و میوانەکان کە خۆیان تۆماردەکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەگەلی بازرگانیی لەسەر پێگەکە و سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەکان کە شاری پزیشکیی فاروق پێشکەشیان دەکات (پێکەوە، "خزمەتگوزارییەکان") ("ڕاژەخوازە ڕێپێدراوەکان").
"زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەیکەسیی"
ئاماژە دەکەن بە هەر زانیارییەك ببنە مایەی ناساندن یان دەکرێت بەکاربهێنرێن بۆ ناسین و پەیوەندیی کردن بەو کەسەوە کە ئەو زانیارییانە پەیوەندیدارن پێوەی یان بۆ دەستنیشانکردنی شوێنەکەی. لەوانە، بەڵام هەر بە تەنها سنووردارنینبەمانەوە، ناو و ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆن و ژمارەی فاکس و ناونیشانی پۆستی ئەلکترۆنیی و پرۆفایلە داراییەکان وژمارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی و زانیارییەکانی کارتی پارەدان-کردت کارد. زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەیکەسیی زانیارییگەلێك لەخۆناگرن کەنەناسراوانە کۆکراونەتەوە (واتە بەبێ ناساندنی هەر بەکارهێنەرێك بەجیا) یان زانیارییگەلی دیمۆگرافیی کە پەیوەندییدارنیین بەکەسێکی دیارییکراوەوە.
زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەیکەسیی کامانەن کە کۆدەکرێنەوە؟
دەشێت ئێمە زانیارییگەلی سەرەکیی بۆ پڕۆفایلی ناساندنئامێزی بەکارهێنەرەکە کۆبکەینەوە لە هەموو میوانەکانمان. ئێمە ئەم زانیارییە زیادکراوانەی کە دێن لە ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانمان کۆدەکەینەوە: ناوەکان و ناونیشانەکان و ژمارەکانی تەلەفۆن و ناونیشانەکانی پۆستی ئەلکترۆنیی ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانمان و جۆر وقەبارەی کاروکاسبییەکان و جۆر و قەبارەی لیستی ڕیکلامەکان کە ئەو ڕاژە خوازە بەنیازە بیانکڕێت یان بیانفرۆشێت.
ئەو دامەزراوانە کامانەن کە زانیارییەکان کۆدەکەنەوە؟
زێدەباری کۆکردنەوەی ڕاستەوخۆمان بۆ زانیارییەکان، دەشێت دابینکارەکانی لایەنی سێهەم ، ( وەکو کۆمپانیاکانی کارتی پارەدان و هۆبەکانی مەقاسەکاریی و بانکەکان) کە خزمەتگوزارییگەلی وەکو قەرزپێدان و دڵنیایی و ڕاژەکانی دەستەبەرکردن پێشکەشدەکەن، ئەم زانیارییانە کۆبکەنەوە لە میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان لای ئێمە. ئێمە دەسەڵاتمان نییە بەسەر چۆنێتیی بەکارهێنانی ئەو لایەنە سێهەمانە بۆ ئەو زانیارییانە، بەڵام ئێمە داوایان لێدەکەین چۆنییەتی بەکارهێنانیان بۆ ئەو زانیارییە کەسییانە ئاشکرا بکەن کە لە لایەن میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانەوە پێیان دەدرێت. دەکرێت هەندێك لەم لایەنە سێهەمانە نێوەندگیر بن و تەنها وەکو ڕایەڵی پێکوەبەستن لە زنجیرەی دابەشکردندا کار بکەن و ئەم زانیارییانەی پێیاندراون هەڵناگرن یان نایانهێڵنەوە یان بەکاریانناهێنن.
ئایا پێگەکە چۆن زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی بەکاردەهێنێت؟
ئێمە زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی بۆ تایبەتمەندکردنی پێگەکە بەکاردەهێنین و بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرە گونجاوەکانی خزمەتگوزاریی و بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کڕین و فرۆشتن لەسەر پێگەکە. دەشێت نامەیەك بە پۆستی ئەلکترۆنیی بنێرین بۆ میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان لەسەر توێژینەوە یان دەرفەتەکانی کڕین و فرۆشتن لەسەر پێگەکە. هەروەها بۆمان هەیە زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی بەکاربهێنین بۆ پەیوەندییکردن بە میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانەوە لە وەڵامی پرسیارگەلێکی دیارییکراودا یان بۆ پێشکەشکردنی زانیارییە داواکراوەکان.
لەگەڵ کێدا دەشێت ئەو زانیارییانە هاوبەشییان پێ بکرێت؟
دەکرێت هاوبەشیی بکرێت بە زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی لەبارەی ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانەوە لەگەڵڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانی تردا، ئەوانەی کە دەخوازن ئەو مامەڵانە هەڵبسەنگێنن کە ئەگەری ئەنجامدانیان هەیە لەگەڵڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانی تردا. بۆمان هەیە هاوبەشیی بکەین بەو زانیارییە کۆکراوانە دەربارەی میوانەکانمان، لەنێویاندا پێکهاتەی دیمۆگرافیی میوانەکانمان وڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان، لەگەڵ ئەو ئاژانسانەی پەیوەندییان بە ئێمەوەیەو دابینکارە دەرەکییەکان. هەروەها ئێمە دەرفەتدەدەین بە" هەڵوەشاندنەوەی بەشدارییکردن "لە وەرگرتنی زانیاریی یان پەیوەندیکردن لەلایەن ئێمەوە یان لەلایەن هەر ئاژانسێکەوە کە لەبری ئێمە کاربکات.
چۆن زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی هەڵدەگیرێن؟
زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی کە شاری پزیشکیی فاروق کۆیاندەکاتەوە بەشێوەیەکی پارێزراو هەڵدەگیرێن و توانای گەیشتن پێیان نییە لەلایەن لایەنە سێهەمەکانەوە یان کارمەندان لە شاری پزیشکیی فاروق بێجگە لە بەکارهێنانیان بەو شێوەیەی لەسەرەوە ڕوونکراوەتەوە.
ئەو بژاردانەی بەردەستن چیین بۆ میوانەکان پەیوەست بە کۆکردنەوە و بەکارهێنان و دابەشکردنی زانیارییەکان؟
میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان دەتوانن ئەوە هەڵبژێرن کە زانیاریی نەخوازراویان لە ئێمەوە پێنەگات یان پەیوەندییان پێوە بکرێت لە لایەن ئێمەوە و / یان دابینکارەکانمان و ئەو ئاژانسانەی پەیوەندییان بە ئێمەوەیە لەڕێی وەڵامدانەوەی نامەکانی پۆستی ئەلکترۆنییەوە بەگوێرەی ڕێنماییەکان، یانلە ڕێی پەیوەندییکردن پێمانەوە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، سلێمانی، عێراق.
ئایا فایلەکانی ناساندنی پەیوەندیی - Cookis بەکاردەهێنرێن لەسەر پێگەکە؟
فایلەکانی ناساندنی پەیوەندیی - Cookis بەکاردەهێنرێن بۆگەلێك مەبەستی جیاواز. ئێمەفایلەکانی ناساندنی پەیوەندیی بەکاردەهێنین بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەمەڕ پەسەندکارییەکانی میوانەکانمان و ئەو خزمەتگوزارییانەی هەڵیاندەبژێرن. هەروەها ئێمە فایلەکانی ناساندنی پەیوەندیی بۆ مەبەستی ئاساییشپارێزیی بەکاردەهێنینبۆ پاراستنی ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانمان. هەر بۆ نموونە، ئەگەر یەکێك لە ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان لە باری چوونە ناوەوەدا بێت و پێگەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 خولەك بەکارنەهێنرا، ئەوا ئێمە چوونە دەرەوەی ئۆتۆماتیکیی ئەنجامدەدەین بۆ ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکە.
ئایا شاری پزیشکیی فاروق چۆن زانیارییەکانی تۆمارکردنی چوونە ناوەوە بەکاردەهێنێت؟
شاری پزیشکیی فاروق، زانیارییەکانی تۆمارکردنی چوونە ناوەوەلەوانە، بێ سنووردارکردن، ناونیشانەکانی IP و دابینکارەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت ISPs و جۆری وێبگەڕەکە بەکاردەهێنێت بۆ شیکاریی خواست و ئارەزووەکان و بەڕێوەبردنی پێگەکە و شوێنهەڵگرتنی بزاوتی بەکارهێنەرێك و بەکارهێنانەکەی و کۆکردنەوەی زانیاریی دیمۆگرافیی فراوان.
ئەو هاوبەش یان دابینکارانە کامانەن کە دەتوانن بگەن بە زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی لە میوانەکان و / یان ڕاژه خوازە ڕێپێدراوەکان لەسەر پێگەکە؟
شاری پزیشکیی فاروق چووەتە ناو و بەردەوامیش دەبێت لە چوونە ناو هاوبەشییکاریی و پەیوەندییبەستنی تر لەگەڵ ژمارەیەك لە دابینکاران. دەکرێت ئەو دابینکارانە بتوانن بگەن بە هەندێك زانیاریی دیارییکراو بۆدەستنیشانکردنیناسنامەی کەسیی لەکاتی پێویستییدا بۆ زانینی بنەمایەك بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان بۆ وەرگرتنی شاییستەبوونی ڕاژەکە. ڕێکاری نهێنییپارێزییمان کۆکردنەوەی یان بەکارهێنانی ئەم زانیارییانە لەلایەن ئەوانەوە ناگرێتەوە. هەروەها ئاشکراکردنی زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسییش لە پابەندیی بە یاساوە. ئێمە زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی ئاشکرادەکەین بۆ پابەندبوون بە فەرمانی دادگایەك یانئامادەبوونیان داواکارییەك لە دەزگایەکی سەپەناندنی یاساوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان. هەروەها ئێمە زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی ئاشکرادەکەین لەکاتی پێویستییەکی بەجێدا بۆ پاراستنی میوانەکانمان و ڕاژە خوازه ڕێپێدراوەکانمان.
چۆن پێگەکەزانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی بەشێوەیەکی پارێزراو دەهێڵێتەوە؟
هەموو کارمەندەکانمان بەئاگان لە ڕێکارەکان و پەیڕەوکارییەکانمان پەیوەست بە ئاساییشپارێزیی. زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی بۆ میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانلامان توانای گەیشتن هەیە پێیان لەلایەن ژمارەیەکی دیارییکراو لە کارمەندانی کارامەوە کە وشەیەکی نهێنیی - تێپەڕبوونیان پێدەدرێت بۆ گەیشتن بە زانیارییەکان. ئێمە پشکنین دەکەین بۆ سیستمەکانمان و پرۆسەکانی ئاساییشپارێزییمان بەشێوەیەکی ڕێکخراو. زانیارییە هەستیارەکان، وەکو ژمارەکانی کارتی پارەدان و ژمارەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی پارێزراون بەهۆی پرۆتۆکۆلەکانی جفرەدانان کە دانراون بۆ پاراستنی زانیارییە ڕەوانەکراوەکان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە. لەکاتێکدا ئێمە ڕێوشوێنگەلی دروستلە ڕووی بازرگانییەوە دەگرینەبەر بۆ پارێزگارییکردن لە پێگەیەکی پارێزراو، وەلێ پەیوەندییە ئەلکترۆنییەکان و داتابەیسەکان لەبەردەم ئەگەری ڕوودانی هەڵە و دەستکاریی کردن و چوونە ناوەوەیاندان، و ئێمە ناتوانین گەرەنتیی یان بەڵێن بدەین کە ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕوونەدەن و ئێمە بەرپرسیار نابین لە بەرانبەر میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکاندا بۆ هەر جۆرە ڕووداوێك لەو ڕووداوانە.
چۆن میوانەکان بتوانن هەر هەڵەیەك ڕاستبکەنەوە لە زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسییدا؟
میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان دەتوانن پەیوەندییمان پێوە بکەن بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی تایبەت بە خۆیان یان بۆ ڕاستکردنەوەی هەر هەڵەیەك لە ڕێی نامەناردنەوە بۆمان لە info@farukmedicalcity.com ەوە.
ئایا میوان دەتوانێت زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی کە لەلایەن پێگەکەوە کۆکراونەتەوە بسڕێتەوە یان هەڵوەشاندنەوەی کاراکردنیان بۆ بکات؟
ئێمە میکانیزمێك دەبەخشین بە میوانەکان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکان بۆ سڕینەوە /هەڵوەشاندنەوەی کاراکردنی زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی لە داتا بەیسی پێگەکە لە ڕێی پەیوەندییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی دانە یەدەگەکان و تۆمارەکانی کردارەکانی سڕینەوەوە، دەشێت ئەستەم بێت چوونە ناوەوەی میوانەکە بسڕدرێتەوە بەبێ هێشتنەوەی هەندێك لەو زانیارییانەی ماونەتەوە. ئەو کەسەی داوای هەڵوەشاندنەوەی کاراکردنی زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی دەکات، سڕینەوەی ئەو زانیارییانەی لەڕووی وەزیفییەوە بۆ دەکرێت، و ئێمەش هەرگیز زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی پەیوەست بەو کەسە نافرۆشین و گواستنەوەیان پێ ناکەین یان بەکاریانناهێنین لە کاتی بەردەوامبووندا.
چیی ڕوودەدات ئەگەر ڕێکاری نهێنییپارێزیی بگۆڕێت؟
ئێمەمیوانەکانمان و ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەکانمان ئاگادار دەکەین لەو گۆڕانکارییانەی دێن بەسەر ڕێکاری نهێنییپارێزییماندا لە ڕێی بڵاوکردنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەوە لەسەر پێگەکە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر ئێمە گۆڕانکارییمان کرد لە ڕێکاری نهێنییپارێزییماندا بە شێوەیەك ببێتە هۆی ئاشکراکردنی زانیارییەکانی دیارییکردنی ناسنامەی کەسیی کە ئەو میوان یان ڕاژە خوازە ڕێپێدراوە پێشتر داوای کردبوو ئاشکرا نەکرێن، ئەوا ئێمە پەیوەندیی دەکەین بەو میوانە یان ڕاژە خوازە ڕێپێدراوەوە بۆ ڕێگەدان بەو میوانە یان ڕاژە خوازە ڕێپێدراوە بۆ ڕێگریی کردن لەو ئاشکرا کردنە.
بەستەرەکان:
پێگەی www.farukmedicalcity.com بەستەرەکانی پێگەگەلی تر لەخۆدەگرێت. تکایە تێبینیی ئەوە بکە کە کاتێك کلیك لەسەر یەکێك لەو بەستەرانە دەکەیت، ئەوە تۆ دەگوێزیتەوە بۆ سەر پێگەیەکی تر. ئێمە هانت دەدەین کە بەیاننامەکانی نهێنییپارێزیی ئەو پێگە بەستراوانە بخوێنیتەوە لەبەر ئەوەی دەکرێت ڕێکارەکانی نهێنییپارێزییان جیاواز بن لە ڕێکارەکانی نهێنییپارێزییمان.