بەشێوەی باو ئەو نەخۆشانەی نەخۆشییەکانی خوێنهێنەرەکانیان هەیە قاچی بە ئازار و ئاوساویان هەیە یان خوێنهێنەرە جاڵجاڵۆكەییەكانیان هەیە، نزیکەی لەسەدا 60 ی پێگەیشتووان دووچاری گرفتەکانی خوێنهێنەرەكان دەبن. ئەو گرفتانەی پەیوەندییان هەیە بەدەوالیی و خوێنهێنەرە جاڵجاڵوكەییەكانەوە. لەهەندێك حاڵەتدا دەبنە هۆی دروستبوونی گرفتی تەندروستیی مەترسییدار. لە كلینیكی خوێنهێنەرەکان لە شاری پزیشكیی فاروق، نەشتەرگەرە بە ئەزموونەكانمان لە بواری بۆرییەکانی خوێندا پسپۆڕن لە دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی بۆرییەکانی خوێن و خوێنهێنەرەکاندا. ئێمە دەتوانین قاچەكانت تەندروست و جوان بكەینەوە بە بەکارهێنانی ڕێوشوێنی نوێ و لەماوەی کاژێرێك بۆ دوو کاژێردا وهەموو کردارەکان لە بەشی بەیانیانی كلینیكەكەدا ئەنجام دەدرێن.
تیمی كلینیكی خوێنهێنەرەکان لە شاری پزیشكی فاروق کەسانی پیشەیی ڕاهێنراوی ئاست بەرزن - هەرلە پزیشکەكانی بۆرییەکانی خوێنەوە تا یاریدەدەرانی پزیشكەكان و بۆ پەرستارەكان و پزیشکەکانی تیشك و سۆنەر. پزیشکان و کارمەندانی بەئەزموونمان تایبەتمەندن لە پێشكەشكردنی دەستنیشانكردنی مۆدێرن و چارەسەر بێ نەشتەرگەری و بە کەمترین دەست تێوەردان بۆ نەخۆشییەكانی خوێنهێنەرەكان كە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێندراون بۆ باشکردنی تەندروستیی خوێنهێنەرەکان.
جاران لابردنی خوێنهێنەری نەخۆش و بەئازار ماوەیەكی زۆری دەویست بۆ چاکبوونەوە و چاودێرییکردنی نەخۆشی ناو نەخۆشخانە. چیتر ئەم حاڵەتە بەم شێوەیە نەماوە لە كلینیكی خوێنهێنەرەكانی شاری پزیشكیی فاروق (FMC) و مەودای بژاردەكانی چارەسەرەكانی ئێمە، تیمەكەمان دەتوانێت زۆر جێگرەوە- ئەڵتەرناتیڤ بۆ بەیەكەوە بەستنەوەی بە ئازاری خوێنهێنەرەکان پێشنیاز بکات و ڕاسپاردەیان لەسەر بدات، كە بەڕاستیی بێ ئازارن و كاتیان ناوێت بۆ چاكبوونەوە.
كلینیكی خوێنهێنەرەکانی شاری پزیشكیی فاروق (FMC) دەتوانێت ئەم ڕێوشوێنە تازانە پێشكەش بكات:
ڕێوشوێنێكی نەشتەرگەرییکاری سوکە كە دەگیرێتە بەر بۆ لابردنی خوێنهێنەرەکانی دەوالی لەسەر ڕوكاری قاچ. لابردنەكە بەبەنجی جێگەیی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ درزە بچوکەکانی پێست كە دورینەوەیان ناوێت و كاتێك ساڕێژ دەبێت بە ئاستەم شوێنەكەیان دەبینرێت.
چارەسەر بە ڕەقكردن کردارێکی پزیشکیی سەلامەت و سەلمێندراوە کە چارەسەری هەریەك لە نیشانەكان و هۆكاری دەوالیی و خوێنهێنەرە جاڵجاڵۆکەییەکان دەکات. بەشێوەی ئاسایی جەلسەکانی چارەسەر بە ڕەقكردن لەکاژێرێك كەمتریان پێدەچێت بێ ئەوەی پێویست بكات لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە. بەلای زوربەی نەخۆشەكانەوە چارەسەر بە ڕەقكردن ئازارێكی تایبەتیی نییە، و ماوەی چاكبوونەوەش بەشێوەیەكی گشتیی زۆر كورتە. زوربەی چارەسەركراوەكان دەگەڕێنەوە سەر ڕۆتینی ئاساییان لە هەمان ڕۆژدا. بۆ چارەسەر بە ڕەقكردن زنجیرەیەك بەدەرزیی وەشاندنی ورد بۆ گیراوەی (مادەیەکی ڕەقکەر) ڕاستەوخۆ بۆ ناو خوێنهێنەرەکانی دەوالییەكە یان دەمارە جاڵجاڵوكەییەكان.
چارەسەری بنبڕکردنی خوێنهێنەر بە لەیزەر كە بە چارەسەرکردن بە لەیزەر ناسراوە، بریتییە لە کردارێکی پزیشكیی سەلامەت و سەلمێنراوە کە نەك هەر تەنیا نیشانەكانی دەوالیی چارەسەر دەکات بەڵكو ئەو حاڵەتە سەرەکییەش كە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی. بەشێوەی ئاسایی ماوەی ئەنجامدانی ئەم چارەسەرە تەنیا یەك کاژێری پێدەچێت و پێویستی بەوە نییە لەنەخۆشخانە بمێنێتەوە. زوربەی نەخۆشەكان پێیان وانیە بنبڕکردنی خوێنهێنەریی بەلەیزەر زۆر ناڕەحەت بێت. هەروەها بەشێوەی ئاساییش ماوەی چاكبوونەوە چەند کاژێرێکە.
لە چارەسەرکردن بە لەیزەردا پزیشکەکە داوێكی باریكی ڕیشاڵی (فایبەر ئۆپتیك)ی بچوك ڕاستەوخۆ دەگەیەنێتە خوێنهێنەری جێی مەبەست و تیشكی لەیزەری پیادەنێرێت بۆ گەرم كردن و خستنی خوێنهێنەرەکان بە زمانەی نا تەندروست. کردارەکە هەمیشە لە هەموو حاڵەتەکاندا بە ئاڕاستەکردنی شەپۆلە سەروو دەنگییەکان ئەنجامدەدرێت. ئەوەش بینینێکی ڕاستەوخۆی خوێنهێنەرەکان دەدات بە پزیشکەکە لە پێناو بێهەڵەیی و سەلامەتییدا لە کاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەرییەکە.