بەشی چارەسەری سروشتی بەشێکی خزمەتگوزاری تەندروستی سەربەخۆیە کە خزمەتگوزاری پەرەپێدان و درێژەپێدان و بەدەستهێنانەوەی بەرزترین ئاستی جوڵە و ئەرکی جەستەیی پێشکەشدەکات بە نەخۆش لە هەموو قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنیاندا.
چارەسەری سروشتی گرنگی دەدات بە دیاریکردن و باشترکردنی توانا جوڵەییەکان ئەویش لە ڕووی بەهێزکردن، پاراستن، چارەسەرکردن و ڕاهێنانەوەی جەستەیی کە بە هەماهەنگی و کارکردنی دوولایەنەی نێوان نەخۆش و چارەسەرکار و نەخۆش ئەنجامدەدرێت، لەم پرۆسەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ توانای جوڵەیی کەسەکان دەکرێت و چەند ئامانج و مەبەستێک دیاریدەکرێت بە ڕەزامەندی هەردوولا.
ئێمە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری فراوان بۆ نەخۆشانی ناوەوە و دەرەوەی نەخۆشخانەکە دابین دەکەین. بەشی چارەسەری سروشتی و ڕاهێنانەوەی جەستەیی کراوەیە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە ڕۆتینیەکانتان لە ڕۆژانی شەممە بۆ چوارشەمە لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ١٧:٠٠