یەکەی چاودێری وردی منداڵی نەبەکام لە شاری پزیشکیی فاروق، هەڵدەستێت بە پێشکەش کردنی چاودێرییەکی تایبەت بۆ منداڵی نەبەکام کە دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بوونەتەوە و پیویستیان بە چاودێرییەکی هەستیارانە هەیە. یەکەکە ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیا و تازەگەرییەکانی بواری نەخۆشییەکانی منداڵان و منداڵی نەبەکام.
مەرجەکانی وەرگرتنی نەخۆش
دەبێت تەمەنی منداڵەکە لە ٣٢ هەفتە کەمتر نەبێت بۆ ئەوەی داخڵ کرێت تا تەمەنی تەواو (لە ٤٠ هەفتەی سکپڕێدا).
کارمەندانمان
خۆشحاڵین بە بوونی کارمەندی ناوخۆ و بیانی لێهاتوو و مەشقپێکراو لەسەر پێشکەش کردنی چاودێرییەکی پزیشکیی و پەرستاری ئاست بەرز بۆ منداڵانی نەبەکام کە دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بوونەتەوە.
کەرەستەکان
یەکەکە ٥ جێگەی نەخۆشی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ژورێکی جیاکردنەوەی نەخۆش و هەمووشی پەیوەستن بە ئامێری چاودێری کردنی دڵەوە. بەشەکە ٤ ئامێری هەناسەدانی دەست کردی تێدایە بە بەردەوامی؛ کە سیانیان فشاری پۆزەتیڤی بەردەوامی ڕیڕەوی هەوایان تێدایە، لەگەڵ بوونی ئامێری تری زیادە.
دهستگای پارێزهر بۆ كۆرپهی زوو لهدایكیبوو بەکاردێت بۆ گواستنەوەی کۆرپە لە هۆڵی نەشتەرگەرییەوە یاخود لە ئۆتۆمبیلی فریا کەوتنی خێراوە.
یەکەکە ئامادەکراوە بە ٥ جیگەی تایبەت بە چارەسەر بە ڕووناکی و پێوەرێکی بیلیروبین کە لە رێگەی پێستەوە بەکاردێت بە مەبەستی پێوان و چاودێری کردنی زەردووی.
ئەو خزمەتگوزاری و چارەسەرانەی پێشکەش دەکرێن: