بە ئاسانی دەتوانیت بگەیت بە بەشەکە لەلایەن هەموو نەخۆشەکانەوە لەبەر ئەوەی دەکەوێتە دەرگای سەرەکیی هاتنەژوورەوەی نەخۆشەکان بۆ شاری پزیشکیی فاروق.
کاژێرەکانی کارکردن
ئێمە کۆمەڵێكی فراوان لە پشکنینەکان پێشکەش دەکەین بۆ هەموو نەخۆشەکانی ناوەوە و دەرەوە. بەشی خزمەتگوزارییەکانی تیشک و سۆنەر کرایەوە بۆ داواکارییە ئاساییەکان لە کاژێر 08:00 - 17:00 لە ڕۆژانی شەممە بۆ چوارشەممە.
بەشی خزمەتگوزارییەکانی تیشک و سۆنەر خزمەتگوزارییەکی ٢٤ کاژێریی پێشکەش دەکات بە 3 نۆبەی کار بە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینیی و پشووە فەرمییەکانیشەوە.
بەشی خزمەتگوزارییەکانی تیشک و سۆنار خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات بە هەریەكلە کارمەندانینەخۆشخانەیی ناوخۆیی و دەرەکیی.
خزمەتگوزارییەکانی تیشک گرتنی دەستنیشانکاریی
- وێنەگرتنی بڕگەیی - CT و وێنەگرتن بە دەنگدانەوەی موگناتیسیی- MRI
- شەپۆلە سەروو دەنگییەکان
- تیشکە سینییەکان
- فلۆرۆسكۆپی
- وێنەگرتنی مەمك بە تیشك
- وێنەگرتنی ددان
- پشکنینی چڕی ئێسک (DEXA)
- فايبرۆسكان
تەکنەلۆژیا