بەشەکانی نەشتەرگەریی لە شاری پزیشکیی فاروق هەموو ئەرکەکانی بەشەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەری نەشتەرگەریی بەڕێوەدەبەن. هێشتا هەندێك لە نەشتەرگەرییە هەرە پڕ سەرنجەکان پێویستیان بەوەیە نەخۆشەکان شەوێک یان بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێننەوە. ئەمە دەرفەت دەدات بە کارمەندانی پزیشکیی بۆ چاودێریی کردنی چاکبوونەوەی نەخۆش و چارەسەرێکی پزیشکیی دەستبەجێ دەستەبەر دەکات لە حاڵەتی ڕوودانی ئاڵۆزییدا. ئەو نەخۆشانە ڕۆژی داخڵکردنیان دێن، بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕ و پزیشکانی سڕکردن و پەرستارەکەناوە بۆ تەواوکردنی دۆکیومێنتەکانی داخڵکردن و ئامادەکردنیان بۆ ژووری نەشتەرگەری.
هۆبەکانی نەشتەرگەریی شاری پزیشکیی فاروق نوێترین تەکنەلۆژیاکان بەکاردەهێنن و تیمی کارکردنی نەخۆشدۆست و کارامەیان بۆ دابینکراوە. ئەم تیمانە کۆمەڵێك لە پسپۆڕیی لەخۆدەگرن لەوانە نەشتەرگەریی ئێسك و میزەڕۆ و نەخۆشییەکانی ژنان و نوژداریی چاو و نەشتەرگەریی مێشك و دەمارەکان و نەشتەرگەریی گشتیی.