بە ئاسانی دەتوانیت بگەیت بە بەشەکە لەلایەن هەموو نەخۆشەکانەوە لەبەر ئەوەی دەکەوێتە دەرگای سەرەکیی هاتنەژوورەوەی نەخۆشەکان بۆ شاری پزیشکیی فاروق.

ەشی تاقیگە خزمەتگوزاری تاقیگەیی گشتگیر بۆ هەردوو بەشی نەخۆشخانە و کلینیکی دەرەوەی نەخۆشخانە پێشکەش دەکات.
تاقیگەکەمان ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و ٧ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کاردەکات، لەوانەش کۆتایی هەفتە، پشووی فەرمی، و ماوەی فریاگوزاری، دڵنیابوون لە پشتگیری بەردەوام و بێ پچڕان بۆ خزمەتگوزارییەکانی چاودێری نەخۆش لە ڕێگەی سیستەمێکی تایبەت بە سێ دەوامەوە
بەشی تاقیگە خزمەتگوزارییەکانی خۆی پێشکەش بە هەردوو ستافی کلینیکی ناوخۆیی و دەرەکی و نەخۆشەکانیان دەکات و فیدباک و خاڵەکانیان وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
- کیمیای ئۆرگانیی
- بانکی خوێن
- کوێرهگلاندهکان
- خانەپێوانی لێشاو
- نەخۆشییەکانی خوێن
- ئیمیونۆلۆجیی /بەرگریی زانیی
- مایکرۆبایۆلۆجیی/ زیندەوەرزانیی
- زانستی نەخۆشییەکان
- سيرۆلۆجى / ئاوخوێن ناسیی
- ڤایرۆلۆجیی / ڤایرۆسزانیی
لەگەڵ ئەمەشدا، FMC خزمەتگوزارییەکانی پزیشکیی بۆ ماوەیی پێشکەش دەکات بە هاوکاریی لەگەڵ تاقیگەیی بڕواپێکراوی دەرەکیی.
تاقیگەی شاری پزیشکیی فاروق چاودێریی و خزمەتگوزاریی ئاست بەرز لە ڕووی جۆرایەتییەوە پێشکەش دەکات کە نەخۆش بەچەقی بایەخدان دادەنێت و بەردەوام بایەخ دەدات بە پەرەپێدان لە ڕێی دۆزینەوەی شێوازی نوێ بۆ ئەوەی پێشبینیی نەخۆشەکانمان بەدیبێنین.



