پیتاندن لە تاقیگەدا (پیتاندنی دەستکرد یان منداڵی بلوریی - IVF) بریتییە لە کرداری پیتاندن تیایدا هێلکە لەگەڵ تۆو - سپێرمەکاندا لە دەرەوەی جەستە، لە تاقیگە (لە بلورێکی شوشە") دا لێکدەدرێت. ئەم کردەیە پێکدێت لە چاودێریی کردن و بزواندنی کرداری هێلکەدانان لای ژن، و لابردنی ئەو هێلکەیە یان ئەو هێلکانە لە هێلکەدانی ژن و ڕێگەدان بە سپێرمەکان بۆ پیتاندنیان لە شلەیەکدا لە تاقیگە.
پیتاندنی دەستکرد بریتییە لە کرداری پیتاندن لەڕێی دەرهێنانی هێلکەکان و هێنانەوەی نموونەیەك لە سپێرمەکان، پاشان لێکدانی هێلکەکە و سپێرمەکان بە دەستیی لە دەفرێکی تاقیگەدا بە بەکارهێنانی بە دەرزیی دانانی سپێرم لە هێلکەدا یان دەرزیی لێدانی میکرۆسکۆپیی ICSI.
دەکرێت تاکە یەك تۆو - سپێرم ڕاستەوخۆ بەدەرزیی دابنرێت لە هێلکەدا بە بەکارهێنانی بە دەرزیی دانانی سپێرم لە هێلکەدا یان دەرزیی لێدانی مایکرۆسکۆپیی.
پاش دەرزیی لێدانی مایکرۆسکۆپیی هێلکە پیتێندراوەکە لە نێوەندەکەدا جێدەهێڵرێت بۆ ماوەی 24 کاژێر.
ڕۆژی دواتر، هێلکەکە دەپشکنرێت لە ژێر مایکرۆسکۆپێکدا بۆ زانینی ئەوەی داخۆ پیتاندنەکە ڕوویداوە و پەیوەندییت پێوەدەکرێت دەربارەی ژمارەی ئەو هێلکانەی کە پیتێندراون.
دوو ڕۆژ پاش پیتاندنە، کۆرپەلە ئاساییەکان لە نێوان دوو بۆ شەش خانەدا دەبن.
سێ ڕۆژ پاش پیتاندن، زۆربەی کۆرپەلە ئاساییەکان لە نێوان حەوت بۆ نۆ خانەدا دەبن.
چوار ڕۆژ پاش پیتاندن، زۆربەی کۆرپەلە ئاساییەکان گەیشتونەتە قۆناغی تووێتیی - مۆرۆلا (ژمارەیەکی زۆر لە خانەکان کە ناتوانرێت بژمێردرێن بە ڕاست و دروستیی بە مایکرۆسکۆپ).
کۆرپەلەکان چاودێریی دەکرێن هەتا ئەو کاتەی دەگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشی منداڵی بلوریی.
قاڵبی دوتوخمکردنی جینۆمیی بەراوردکار (aCGH) بریتییە لە میتۆدێك کە پێش گواستنەوەی کۆرپەلەکان بۆ ناو منداڵدان پەیڕەودەکرێت لە میانی کرداری پیتاندن لە تاقیگە (IVF) دا کە ڕێدەدات بە پشکنینی کۆرپەلەکان نەك هەر بۆ ئەو کرۆمۆسۆمە دیارییکراوانەی هەڵبژێردراون بە ڕێگەی FISH بەڵکو هەموو ئەو کرۆمۆسۆمانەی کە هەن (24 کرۆمۆسۆمی جیاواز). ئەم پشکنینە بە بەکارهێنانی تەکنیکێك ئەنجامدەدرێت پێی دەوترێت قاڵبی دووتوخمکردنی جینۆمیی بەراوردکار (کە بە کورتراوەیی بە (aCGH) دەناسرێت)، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وردیله تەختەگێژەن (مایکرۆ چپ) کە هەزاران تەنۆچکە لە کرۆمۆسۆمە مرۆییەکانیان تیدایە. لەبەر ئەوەی دەتوانرێت نەخشەی کرۆمۆسۆمیی تەواوەتیی کۆرپەلەکان ببینرێت بۆ ئەو کۆرپەلانەی پشکنینیان بۆ کراوە بەم ڕێگەیە، ئێستا دەتوانرێت زۆرێك لە شێواوییەکان لەئاستی کرۆمۆسۆمدا بدۆزرێنەوە کە پێشتر نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە. هەروەها شیکاریی دەکەین بۆ 20000 بازدانی جینیی و زیاتر لە 1000 نەخۆشیی بۆماوەیی.
پشنینی گشتگیر بۆ کرۆمۆسۆم
میتۆدی دەستنیشانکردنی بۆماوەیی پێش چاندن (PGD)، کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهێنرا بۆ زیادکردنی سەرکەوتنی سکپڕیی بۆ ئەو هاوسەرانەی دەخوازن منداڵ بخەنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون یان لەبارچوونیان هەبووە، لە ئێستادا گٶڕدراوە بە شێوازی پشکنینێکی گشتگیر و درێژتری کرۆمۆسۆم. ئەم شێوازە نوێیە، کە بە هیوایەکی ئومێدبەخشانەی نوێ ناسێنراوە بۆ پیتاندنی دەستکرد، لەسەنتەری منداڵی بلوریی لە شاری پزیشکیی فاروق (FMC) جێبەجێ دەکرێت.
هەرچەندە پزیشکەکەت هەوڵدەدات هەموو ئەو هێلکانەی بەردەستن بپیتێنێت، بەڵام بەشێوەی ئاسایی تەنها یەك کۆرپەلە، یان دووان لە هەندێك کاتدا دەستبەجێ دەگوێزرێنەوە. هەر کۆرپەلەیەکیش هەبێت کە مابێتەوە، دەکرێت ببەستێنرێت لەڕێی کردارێکەوە بە هەڵگرتن بە ساردکردنەوە ناسراوە. کۆرپەلە بەستێنراوەکان هەڵدەگیرێن و زۆربەیان بە بێ گۆڕانکاریی دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی زۆر. زۆرینەی کۆرپەلەکان دەربازیان دەبێت لە کرداری بەستاندن و تواندنەوەکە. هەڵگرتن بە ساردکردنەوە تایبەتمەندییەکی هەیە کە بریتییە لەوەی ئەم کۆرپەلە بەستێنراوانە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن لە قۆناغەکانی پیتاندنی دەستکرد IVF / تەکنەلۆژیاکانی وەچەخستنەوە بە یارمەتییدان ART ی داهاتوو بەبێ ئەوەی پێویست بە دووبارە کردنەوەی ئەو هەنگاوە کەمانەی سەرەتا بکات بۆ هاندانی هێلکەدانان و دەستخستنەوەی هێلکەکە و پیتاندن.
دەتوانین هێلکە یان سپێرم یان کۆرپەلە بەستێنراوەکانتان بۆ ماوەی 4 ساڵ هەڵبگرین.
- شڵەژانەکانی هێلکەدانان
- داخرانی هەردوو جۆگەی فالوب یان نەبوونی جۆگە
- ناوپۆشی منداڵدان (بەتانەی ڕەحم) یان لووی ماسولکەیی
- پێکەوەلکانگەلی توند لە لەگەنە (حەوز) دا
- نەخۆشیی هێلکەدانی فرە کیسە
- کێشەکانی گەردنی منداڵدان
- یەدەگێکی نزمی هێلکەدان
- ئازۆسپێرمیا یان سفر سپێرم
- شێواویی سپێرم
- بزاوتی سپێرمەکان (سپێرمگەلی خاوەن جوڵەی خاو)
- کەمیی ژمارەی سپێرمەکان
- گیرانی دەرپەڕاندنی سپێرمەکان وەکو ڤاسیکتۆمی
هەڵێنجانی سپێرمەکان بەشێوەی نەشتەرگەریی کاتێك پیاو هیچ سپێرمێکی نییە لە ناو تۆواوی دەرپەڕێنراویدا بەهۆی گیرانەوە یان شکستی ئاوەژووکردنەوەی پاکژکردنەوە یان هەر هۆکاریکی تر، دەکرێت سپێرم بە نەشتەرگەریی دەربهێنرێت لە ئاڵۆزە یان ڕیشاڵەکانی گونەوە کە لەوێدا هەڵگیراون.
بەشێوەیەکی ئاسایی ڕاسپاردە دەدرێت لەسەر بەکارهێنانی بە دەرزیی دانانی سپێرم لە هێلکەدا بۆ ئەو هاوسەرانەی کە دووچاری کێشەی بەپیتیی بوون یان بە پیت نەکراون لە میانی پیتاندنی دەستکردی پێوانەییدا، بەڵام زۆر جار بۆ نەهێشتنی نەزۆکیی لە لای پیاوان بەکاردەهێنرێت.بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1992 دا بکەرهێنرا، و ئەڵتەرناتیڤێك پێشکەش دەکات بۆ سپێرمی بەخشەرەکان بۆ ئەوانەی دووچاری نەزۆکیی توند بوون لە پیاواندا.