هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە شاری پزیشکیی فاروق چەندین جۆری نەشتەرگەری جیاوازی لێدەکرێت لە لە بواری پسپۆڕێتییە جیاوازەکاندا، وەک نەشتەرگەری مێشک و دەمار، نەشتەرگەری ئێسک، کۆئەندامی می، نەخۆشییەکانی چاو، قورگ و لوت و گوێ، دڵ و سنگ، نەشتەرگەری گشتی، نازور چاندنی گورچیلە و نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری.
ئەو پزیشک و پەرستار و تەکنیککاری و کارمەندانی بواری تەندروستی کە لە نەخۆشخانەکەمان کار دەکەن؛ بە توانا و لێهاتوون لە بواری پێشکەش کردنی باشترین چاودێری پزیشکیی گشتگیر، کە تیایدا گرنگترین بایەخ بۆ نەخۆشە. شاری پزیشکیی فاروق پاڵپشتی کەلتور و نەتەوە و بیروباوەڕی جیاواز دەکات و ڕێزیان لێ دەگرێت بە بێ جیاوازی. هێز و توانای نەخۆشخانەکەمان لە کارمەندە جیاوازەکانماندایە کە لە خاوەن نەتەوەی جیاوازن و پسپۆڕن لە بواری نەشتەرگەری جیاوازدا.
سەرجەم هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکەمان کاری تیا دەکرێت چاودێری دەکرێت لە ڕێگەی سیستەمێکی چاودێری زۆر وردەوە. هەموو تۆمارکراوەکان و پەیوەندی و دۆکومێنتەکان بەکۆمپیۆتەرکراون و تەنها کارمەندانی باواڕ پێکراوی تەندروستیی دەتوانن پێی بگەن. وە کەرەستەکان بەردەوام چادێری دەکرێن و چاک دەکرێن بە شیوازێکی ورد لە لایەن کارمەندانی لێهاتوو و لەسەر ستانداردی جیهانی کار دەکەن.
ئەو کەرەستانەی بە کاردێت لە لایەن براندی جیهانی بە ناوبانگەوە دروست کراوە، وە سەرجەم کەرەستەکان پێکەوە بەستراوەتەوە لەگەڵ سیستەمی کارپێکردن بۆ ئاسانکاری کردن لە گەیشتن بە راپۆڕتەکانی نەشتەرگەری نەخۆشەکان.
سەرجەم کەرەستەکان خاوێن و پاکژدەکرێتەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی پرۆسەیەکی پێشکەوتووی پاککردنەوە و بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا.
یەکەیەکی چاودێری کردنی پاش سڕکردنمان هەیە کە ئامادە کراوە و ڕێکخراوە بە باشی بۆ دابین کردنی چاودێرییەکی گونجاو پێشکەش دەکات پاش سڕکردن لە لایەن کارمەندانی خاوەن ئەزموون لەو بوارەدا.