تكایە بیخوێنەرەوە!
www.farukmedicalcity.com داوای ڕەچاوکردنیان دەکات و وەكو مەرجێکن بۆ ڕێگەپێدانت بۆ چوونەناوەوە.
خوێندنەوە و پەسەندکردنی مەرجەكانی بەكارهێنان و خوێندنەوە و پەسەندكردنی بەندەکانی رێکاری نهێنییپارێزییتایبەت بە www.farukmedicalcity.comڕەچاوکردنی داواکراوی پێگەیwww.farukmedicalcity.com ن بۆئەوەی مافی سەردانكردن و خوێندنەوە یان ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵیدا بدات پێت.
هەموو كەسەکان ڕێگای چوونە ناوەوەی ئەم پێگەیەیان پێ نادرێت هەتا مەرجەكانی بەكارهێنان و ڕێکاری نهێنییپارێزیی نەخوێننەوە و پەسەندیان نەکەن.
بە بینین و سەردانكردن و بەکارهێنان یان ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ www.farukmedicalcity.com. دا یان لەگەڵ هەر هێمایەك و پەنجەرەیەکی دەرچوو یان هەر ڕیكلامێك کە لەسەری دەردەكەوێت،تۆ ڕازی دەبیت بە هەموو بەندەكانی ئەم مەرجانەی بەكارهێنان و ڕێکاری نهێنییپارێزییەکەیwww.farukmedicalcity.com.
هەموو کەسەکانلە خوار تەمەنی 18 ساڵەوەڕێی چوونەناوەوەیان بۆ www.farukmedicalcity.com. پێنادرێت . ئەگەر تۆلە خوار تەمەنی 18 ساڵەوەیت سەردان و خوێندنەوە یان ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ www.farukmedicalcity.com یان ناوەڕۆكەكانی بەهەر ڕێیەك بێتنایاساییه بۆت . www.farukmedicalcity.com بەتایبەتیی ڕێی چوونەناوەوە نادات بە هەر كەسێك کە یاسای نهێنییپارێزیی منداڵ لەسەر ئینتەرنێت - (COPA-Child Online Privacy Act) ی ساڵی 1998 بیگرێتەوە.
www.farukmedicalcity.comئەو مافە دەپارێزێت کە ڕێی چوونەناوەوە نەدات بە هەر كەسێك یان بینەرێك بە هەر هۆیەکەوە بێت . بەگوێرەی بەندەكانی ڕێکاری نهێنییپارێزیی كە تۆ پەسەندی دەکەیت وەكو مەرجێك بۆ بینینی، www.farukmedicalcity.comڕێپێدراوە زانیاریی و داتا كۆبكاتەوە و هەڵیانبگرێت بە مەبەستی دوورخستنەوە وبۆ چەندین بەكارهێنانی تر.
دەشێت ڕێکكەوتنی مەرجەكانی بەكارهێنانلە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تربگۆڕێت. میوانەکان ئەركێکی پابەندکاریان لەسەرە، وەكو بەشێك لە ڕەچاوكردن بۆ مۆڵەتدان بۆ بینینی www.farukmedicalcity.com خۆیان بە ئاگابکەن لەو گۆڕانكارییانە.
لایەنەكانی ڕێكکەوتنی مەرجەكانیبەكارهێنان
میوانەکان و بینەران و بەكارهێنەران و بەشداربووان و ئەندامان و فەرمانبەران، یان ڕاژە خوازان کە ئالێرەدا هەموویان بەیەكەوە بە (میوانەکان) ناویان دەهێنرێت، هەموویان لایەنن بۆ ئەمڕێكکەوتنە. پێگە ئەلکترۆنییەکە و خاوەنەكانی و / یان بەگەڕخەرانی هەموو لایەنن بۆ ئەم ڕێكکەوتنە كە ئالێرەدابە (پێگەی ئەلکترۆنیی) ناویان دەهێنرێت.
بەكارهێنانی زانیاری لەم پێگە ئەلکترۆنییەوە
"مەگەر تۆ چووبیتە گرێبەستێکی نووسراویئاشکراوەلەگەڵ ئەم پێگە ئەلکترۆنییەدا، ئەگەر نا بە پێچەوانەوە میوانەکان و بینەرانو بەكارهێنەران و بەشداربووان و ئەندامان و فەرمانبەران یان ڕاژە خوازان هیچ مافێکیان نییە ئەم زانیارییانە لە بوارێكی بازرگانیی یان گشتییدا بەكاربهێنن؛ هیچ مافێکیان نییە بۆ بڵاوكردنەوەیان و لەبەرگرتنەوەیان و هەڵگرتنیان و چاپكردنیان و فرۆشتنیان یان بڵاوكردنەوەی هیچ بەشێك لە ناوەڕۆکەکانی ئەم پێگە ئەلکترۆنییە. بەتەماشاکردنی ناوەڕۆكی ئەم پێگە ئەلکترۆنییە تۆ ڕازی دەبیت بەم مەرجەی بینین و تۆ ئەوە دەسەلمێنیت کە هەر بەكارهێنانێكی ڕێپێنەدراو نایاساییە و دەشێت بتخاتە بەر سزا مەدەنیی یان تاوانكارییەکان. دووبارەی دەکەینەوە، میوان هەرگیزهیچ مافێکی بەكارهێنانی ناوەڕۆكی یان چەند بەشێكی ناوەڕۆکەکەی نییە بە داتا بەیسەكان و پەڕەگەلە نەبینراو و پەڕەگەلە پێوە بەستراوەکان وکۆدی سەرەكییشەوە یان هەر خاوەندارێتییەكی فیكریی كە دەشیت پێگەکە لەخۆی بگرێت بۆ هەر مەبەست و هەر بەكارهێنانێك بێت. بواری هیچ شتێك نییە. میوان ڕازی دەبێت قەرەبووە بڕیاردراوەکان بدات بە بڕی 100.000 دۆلاری ئەمەریكیی لەگەڵ تێچوون و زیانە ڕاستەقینەکان لەپای پێشێلکردنی ئەم بەندە. میوان بەڵێن دەدات کە تێدەگات لەوەی پەسەندکردنی ئەم بەندە مەرجێکە بۆبینین و بینینیش لەخۆیدا واتا پەسەندکردن.
خاوەندارێتیی پێگە ئەلکترۆنییەكە یان مافی بەكارهێنان و فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی ئەم پێگە ئەلکترۆنییە
پێگە ئەلکترۆنییەكە و ناوەڕۆكەكەی لەلایەن پێگە ئەلکترۆنییەكەوە خاوەندارێتیی دەکرێت یان مۆڵەتدراوە.دەبێت ئەو بابەتانەی لە پێگە ئەلکترۆنییەكەدان وادابنرێن کە خاوەندارێتین و مافەکانیان پارێزراوە.میوانەکان هیچ مافێكیان نیە بەهیچ جۆرێك لە ناوەڕۆكی پێگەکەدا . بەكارهێنانی ناوەڕۆكی پێگە ئەلکترۆنییەكە بۆ هەر مەبەستێك بێت نایاساییە مەگەر بەڕێكکەوتنی ئاشکرا یان مۆڵەتی پێگە ئەلکترۆنییەكە بێت.
دانانی سەرووبەستەر بە پێگەكەوە وبەهاوبەشیی دانانی هێمای بازرگانیی و" لە چێوەنان" و ئاماژەکردن بۆ پێگەكە قەدەغەکراون
مەگەر بە ئاشكرا لەلایەن پێگە ئەلکترۆنییەكەوە ڕێیپێدرابێت، ئەگەر نا كەس بۆی نییە ئەم پێگەیە، یان بەشێك لێی ( لەوانە، نەك هەر تەنیا، هاوشێوەکانی لۆگۆ- ئارم و هێما بازرگانییەكان و بە براندکردنیان بابەتە پارێزراوەكان لەڕووی مافی بڵاوكردنەوەوە) بە سەرووبەستەر دابنێت بە پێگەکانی خۆیانەوە بۆ هەر مەبەستێك بێت. لەوەش زیاتر، تۆ ڕێپێدراو نییت ئاماژە بکەیت بە دەستنیشانکاری یەکخراوی پێگەی سەرچاوەکان- url (ناونیشانی پێگەی ئەلکترۆنیی) ئەم پێگە ئەلکترۆنییە لە هیچ میدیایەکی بازرگانیی یان نا بازرگانییدا بەبێ مۆڵەتپێدانێکی ئاشکرا. نە ڕێپێدراویشیت بۆ 'لە چێوەنانی' پێگەکە.تۆ بە دیارییکراویی ڕازی دەبیت بۆ هاریكاریی لەگەڵ پێگە ئەلکترۆنییەكە بۆ لابردن یان لەكارخستنی هەرجۆرێك لەو چالاكییانە و بەرپرسیار بیت بۆ هەموو زیانەکان. بەوەش تۆ ڕازی دەبیت لەسەر قەرەبووە بڕیاردراوەکان بە بڕی 100.000 دۆلاری ئەمەریكیی لەپاڵ تێچوونەکان و زیانە ڕاستەقینەکانی پێشێلکردنی ئەم بەندە.
وەلانانی بەرپرسیارێتیی لە ناوەڕۆكەکانی پێگەکە
پێگە ئەلکترۆنییەكە هەر بەرپرسیارێتییەك وەلادەنێت بۆ دروستیی ناوەڕۆكی ئەم پێگە ئەلکترۆنییە. میوانەکان هەموو بەرپرسیارێتییەکانی بینینو خوێندنەوە و بەكارهێنان یان پشت بەستن بەم زانیارییانە دەگرنە ئەستۆ. مەگەر لە بری ئەوە تۆ ڕێكکەوتنێكی ئاشکرات پێکهێنابێت بە پێچەوانەوەی ئەوەوە لەگەڵ پێگە ئەلکترۆنییەكە، ئەگەر ناتۆ هیچ مافێکت نییە متمانە بکەیت بە هیچ زانیارییەكکە لێرەدا هەبن بەوەی ڕاست و دروستن.. پێگە ئەلکترۆنییەكە بەڵێنیکی لەو جۆرە نادات.
وەلانانی بەرپرسیارێتیی بۆ ئەو زیانەی لە كۆمپیتەرەكەت یان پرۆگرامەکەت کەوتووە لەئەنجامی ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ ئەم پێگە ئەلکترۆنییە یان ناوەڕۆكەكانیدا. میوان هەموو مەترسییەکانی ڤایرۆس و کرمەکان یان هۆكارگەلە تێكدەرەکانی تر دەگرێتە ئەستۆ
پێگە ئەلکترۆنییەكە هیچ بەرپرسیارێتییەك ناگرێتە ئەستۆ بۆ زیان بەرکەوتن لە كۆمپیتەر یان پرۆگرامی میوانەکە یان هەر كەسێكی تر کە میوانەکە لەوەودوا پەیوەندییلەگەڵ دەکات لە کۆدێك یان داتایەکی تێكدەرەوە کە بەبێ مەبەست گوێزرابێتەوە بۆ كۆمپیتەری میوانەکە. دووبارەی دەکەینەوە، بینینی میوان بۆ ئەم پێگە ئەلکترۆنییە و ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵیدا یان لەگەڵ هەر هێمایەك و سەردێڕێكی دەرچوو یان هەر ڕیكلامێك کە لەسەری دەردەكەوێت لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆیەتی.
وەلانانی بەرپرسیارێتیی لەو زیانەی بەهۆی دابەزاندنەوە ڕوویداوە
میوان لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی زانیاریی لەم پێگەیەوە دادەبەزێنێت. پێگە ئەلکترۆنییەكە هیچ بەڵێنێك نادات بەوەی دابەزاندنەكان بە دوورن لە کۆدە تێكدەرەکانی كۆمپیوتەر، بۆ نموونە، نەك هەر تەنیا، ڤایرۆس و کرمەکان.
سنوری بەرپرسیارێتیی
بە بینین یان بەکارهێنان یان ئاڵوگۆڕكردن بەهەرجۆرێك بێت لەگەڵ ئەم پێگەیەدا، لە نێویدا هەر هێمایەك و ڕیكلامێك و پەنجەرەیەکی دەرچوو و دابەزاندنەكان و وەكو مەرجێکی پێگە ئەلکترۆنییەكە بۆ ڕێپێدان بە بەكارهێنانی یاساییانەی، میوان بۆ هەمیشە دەستبەرداری مافەکانی دەبێت لە داواکارییەکانی بۆ جۆرێك یان هەموو جۆرەکانی قەرەبووکردنەوە پەیوەست بە هەر هۆكارێكەوە كە دەبێتە هۆی هەر زیانێك کە ئەگەری ڕوودانی هەیە، بێ گوێدانە ئەوەی چەند دزێو یان گەورە بێت و جەستەیی بێت یان سۆزدارییو پێشبینیی كراو بێت یان پێشبینیی نەكراو، جا کەسیی بن یانبازرگانیی لە سروشتیاندا.
قەرەبووکردنەوە
میوان ڕازی دەبێت بەوەی کە ئەگەر هاتوو ئەوبووە هۆی زیانلێدان، كە پێویست بێت پێگە ئەلکترۆنییەكە پارەکەی بدات، میوانەکە،وەك مەرجێکی بینین، بەڵێن دەدات بە دانەوەی کۆی پارەکە بە پێگە ئەلکترۆنییەكە.
ناردنەکان
میوان ڕازی دەبێت وەكو مەرجی بینین، بەوەی هەمو ئاڵوگۆڕێكی زانیاریی لەنێوان میوان و پێگە ئەلکترۆنییەكەدا بە ناردن دادەنرێت. هەموو ناردنەكان بە بەشەكانیانەوە و بە هێڵكارییەكانەوە كە تێیاندایە، یان هەر ناوەڕۆکێکی ناردنەکە، دەبن بە موڵكی ڕەهایپێگە ئەلکترۆنییەكە و دەشێت بەكاربهێنرێن، بە بێ مۆڵەتێکیتر، بۆ بەكارهێنانی بازرگانیی بێ هیچ ڕەچاوکردنێکی زیاتر لەهەر جۆرێك بێت. میوان ڕازی دەبێت ئەو زانیارییانە بەتەنها بدات بە پێگە ئەلکترۆنییەكە، كە دەخوازێت بۆ هەمیشە ڕێبدات بەكاریبهێنێت بەهەر شێوازێك كە بە گونجاوی بزانێت. هەروەها "ناردنەكان" بەندێکن لە ڕێکاری نهێنییپارێزیی.
ئاگاداركردن
هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی تر لە هەرجۆرێك بێت و لەبەر هەر هۆكارێك بێت بۆ میوان نانێردرێت و میوانیش بە ئاشکرا بەڵێن دەدات بە زانینی ئەوەی دەبێت دەستبەرداری مافی ئاگاداركردن ببێت وەكو مەرجێك بۆ مۆڵەت وەرگرتن بۆ بینینی یان ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ پێگە ئەلکترۆنییەكە.
ناكۆكییەكان
وەكو بەشێك لەو ڕەچاوكردنەی پێگە ئەلکترۆنییەكە داوای دەکات بۆ بینین و بەكارهێنان یان ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ ئەم پێگە ئەلکترۆنییە، میوان ڕازی دەبێت بە پەنابردن بۆ داوەرییەکی پابەندكاربۆ هەر داوایەك و ناکۆکییەك یان ڕێكنەکەوتنێك ("سکاڵا") لە هەر جۆرێك بێت (جا لە گرێبەستدا بێت، بەرپرسیارێتیی کەمتەرخەمیی بێت، یان هەر شتێكی تر)، كە لەم كڕینەوە بێنە کایە یان پەیوەندییدار بن پێوەی، بەم بەرهەمەوە، لە نێویاندا بابەتەكانی پێشکەشکردنی دەرخستەو بابەتەكانی نهێنییپارێزیی، و بابەتەکانی مەرجەكانی بەكارهێنان.
لە هیچ حاڵەتێکدا بینەر یان میوان یان ئەندام یان بەشدار یان ڕاژەخوازمافی ئەوەیان نابێت بچنە دادگا یان دادگاییەکی بەردەم دەستەی سوێندخۆرانیان هەبێت. بینەر و میوانو ئەندامو بەشدار یان ڕاژەخواز مافی ئەوەیان نییە سەرقاڵ بن بە دۆزینەوەی زانیاریی پێش دادگایی بێجگە لەوەی كە لە ڕێساكاندا هاتووە، تۆ مافی ئەوەت نابێت بەشدار بیت وەكو نوێنەر یان ئەندامی هیچ دەستەیەكی سکاڵاکار کە پەیوەندی هەبێت بەهەر سکاڵایەكەوە کە بخرێتە بەر داوەریی؛بڕیاری داوەرەکە كۆتایی و پابەندکار دەبێت لەگەڵ مافگەلێكی سنوورداری تێهەڵچوونەوە.
لایەنی سەرکەوتووقەرەبوو دەكرێتەوە لەلایەن لایەنەكەی ترەوە بۆ هەر یەکێك و هەموو ئەو تێچوونانەی پەیوەندییان هەیە بە داوەرییکردنی ناكۆكییەكەوە، لە نێویاندا خەرجییەکانی پارێزەر و خەرجییەکانی وەرگرتن و خەرجییەکانی لێكۆڵینەوە و خەرجییەکانی گەشتکردن.
دەسەڵاتی دادوەریی و شوێن
لە هەر كێشەیەكدا پەیوەست بەم كڕینە کە دەبێت ببرێتەبەردەم دادگایەکی یاسایی، لە پێش یان دوای داوەرییەكە، بینەر یان میوان یان ئەندامیان بەشداریان ڕاژەخواز ڕازی دەبێت بەوەی کە تاك و تەنها و گونجاوترین دەسەڵاتی دادوەرییلەو وڵات و شارە دەبێت كە لە زانیاریی پەیوەندییكردنی خاوەن پێگەكەدادیارییكراون، مەگەر پێچەوانەی ئەوە لێرەدا دەستنیشان كرابێت. ئەگەر هاتووداوا دادوەرییەکان لە دادگایەکی فیدراڵییدا بوون، ئەوا دادگای گونجاو نزیكترین دادگای فیدراڵیی لە ناونیشانی فرۆشیارەکەوە دەبێت.
یاسای بەکار
بینەر یان میوان یان ئەندامیان بەشداریان ڕاژەخواز ڕازی دەبێت بەوەی ئەو یاسا بەکارەی دەبێت پەیڕەو بکرێت، لەهەموو کێشە -حاڵەتەکاندا، یاسای پارێزگا-ولاتیفرۆشیارەكە دەبێت.
زانیاریی پەیوەندییكردن
ناونیشانی پۆستەناردن:
شاری پزیشكیی فاروق
شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود
سلێمانی كوردستان
عێراق
پۆستی ئەلکترۆنیی پەیوەندییکردن: info@farukmedicalcity.com، هەموو مافەکان پارێزراون.