ئەگەر هات و پێویستم بە گۆڕینی کاتەکەم کرد؟
ئەگەر ناتوانی لە کاتی خۆتا بێی، تکایە بە زووترین کات پەیوەندی بکە بە بەشی پەیوەندیدارەوە.
ئەو زانیاریانە چین کە دەبێ پێشکەشیان بکەم؟
- تکایە هێنانی ناسنامەی باری کەسێتیت لە بیر نەچێت.
- ئاگاداری بدە بە پزیشک، پەرستار، دەرمانساز یان یاریدەدەری دەرمانساز ئەگەر هەر هەستیارییەکت هەبوو؛ لە یەکەم سەردانتدا بۆ شاری پزیشکی فاروق.
چی روو دەدات لە کاتی گەیشتنم بۆ خەستەخانە بۆ یەکەم جار؟
لە کاتی گەیشتنت بۆ خەستەخانە بۆ یەکەم جار،پێویستت بە ناو داخڵکردن هەیە. تکایە نیو کاژێر پێش کاتەکەت ئامادە بە.
چی ڕوو دەدات لە کاتی بینینی پزیشکەکەم یان مانەوەم لە قاوش؟
چۆنیەتی ناو نووسین یان ڕاوێژکارییەکات پەیوەستە بە جۆری سەردانکردنەکەتەوە؛ ئایا هاتوویت بۆ کلینیکە دەرەکییەکان یان مانەوە لە چاودێری ڕۆژانە یان وەک نەخۆشێکی داخڵکراو لە قاوش.
- فەحس و پشکنینەکان
پشکنین و تاقیکردنەوەکان یارمەتیمان دەدەن بۆ باشتر دەستنیشانکردن و دانانی پلانی چارەسەر بۆ نەخۆشەکانمان. - ناونووسین لە کلینیکەکان
نەخۆشی کلینیکەکان کەسانێکن کە پێویستیان بە مانەوەی شەو نیە لە خەستەخانە. - ناو نووسین لە چاودێری ڕۆژانە
چاودێری ڕۆژانە بۆ ئەو نەخۆشانە دەبێ کە پێویستییان بە پشکنین و لێکۆڵینەوەی زیاترە لە نەخۆشەکانی کلینیک، بەڵام پێویستیان بە مانەوەی شەو نیە. - داخڵکردنی نەخۆش
نەخۆشە داخڵکراوەکان کەسانێکن چارەسەرکردنیان پێویستی بە مانەوە هەیە لە خەستەخانە. لەوانەیە داخڵبکرێیت بۆ خەستەخانە بۆ پێدانی چارەسەری پلانکراو یان وەکو حاڵەتێکی کتوپڕ کە پێویستی بە چاودێری و پشکنین هەبێت.
چۆن ڕێگاکەم بدۆزمەوە؟
چەندین تابلۆی تایبەت لە شوێنە سەرەکییەکان ی خەستەخانەکەدا هەیە، هەروەها کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری نەخۆش یارمەتیت دەدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکەت.
بەچی ڕێگەیەک پلانی چارەسەرم دادەنرێ؟
پلانی چارەسەری تایبەتیت لەلایەن تیمێکی خاوەن پسپۆری هەمەجۆرەوە کە پێک هاتووە لە کەسانی خاوەن پسپۆری و ئەزمون لە بوارە جیاجیا کاندا.
دەبێت چی بزانم لەسەر ژینگەی خەستەخانەکە؟
- هەڵسوکەوت و ڕەفتار
شاری پزیشکیی فاروق شانازی بەوەوە دەکات کە گشتگیرە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەوە وە هەستیارە بۆ پێداویستی نەخۆشەکانی و هاوەڵاتیان. کارمەندەکانمان چاودێری پێشکەش دەکەن لە ژینگەیەکی پڕ لە ڕێز. خۆشحاڵین بە پشتگیریتان بۆ یارمەتیدانمان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کاریگەر لە ژینگەیەکی ئارام و پشتگیر. ژینگەیەک کە دوورە لە هەراسان کردن و تووند و تیژی، پێویستی هەموو ئەوانە دەستەبەر دەکا کە دێنە لامان. - جگەرە کێشان
ئێمە لە خەستەخانەیەکین کە جگەرەکێشانی تێدا نییە. جگەرەکێشان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە شوێنی کارەکانمان و لە ئۆتۆمبێلەکانمان و نزیکی دەرگاکانی هاتنە ژوورەوە و لە هەموو شوێنەکانی تردا. - ناسینەوەی نەخۆشەکان
بۆ دووپاتکردنمان لەوەی کە چاودێری و چارەسەرت پێشکەش دەکەین بە شێوەیەک کە گونجاوبێت بۆت، گرنگە کە بەڵگەنامە ی کارپێکراو یان ناسنامەی پێویستمان پێشکەش بکەی. - ناسینەوەی کارمەند
هەموو كارمەندێکی شاری پزیشکیی فاروق پێويستە باجی تایبەتی خۆی پێوەبێت وە ئامادە بێت بۆ پێشکەشکردنی يارمەتيى لە کاتی پێويستدا.
ئاسانکارییە بەردەستەکان چین؟
- بۆ ئەو سەردانکەرانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن
شاری پزیشکی فاروق شوێنی تایبەت دەستەبەر دەکا بۆ نەخۆش و میوانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کورسی تایبەت (عەرەبانە) بەکار دێنن. - خواردن و خواردنەوەکان
کافتریایەک بەردەستە بۆ نەخۆشەکان و میوانەکانیان. - ژەمی خواردن بۆ ئەو نەخۆشانەی داخڵکراون
ئێمە ژەمی نانی بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە دەستەبەر دەکەین بۆ نەخۆشەکانمان و هاوەڵەکانیان. - ئینتەرنێت
خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر پێشکەشی ئەو نەخۆشانە دەکەین کە لە قاوش ماونەتەوە. - ئامێری پارە ڕاکێشان
ئامێری پارە ڕاکێشانمان هەیە لەبەردەم بەشی داخڵکردنی نەخۆش لە نزیک دەرگای سەرەکی. - ئۆفیسی ئاڵوگۆڕکردنی پارە
ئۆفیسی ئاڵوگۆڕکردنی پارە هەیە بەرامبەر کافتریا.
چۆن ڕێ لە هەو کردن دەگیرێت لە نەخۆشخانەکە؟
شاری پزیشکیی فاروق پابەندە بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارام و پاکژ کە بەرگری لە تەندروستی نەخۆشەکان و سەردانکەرانیان و کرێکارانی چاودێری تەندروستی بکات لە هەوکردن. بە شێوەیەکی تایبەت گرنگی دەدەین بەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەیان هەیە یان حاڵەتی تر کە بەرگری لەش تێیدا لاواز دەبێ.
تیمێکی تایبەتمان هەیە کە ئەرکی نەهێشتنی هەموو لایەنەکانی هەوکردنی گرتۆتە ئەستۆ.
دەبێ چی بێنم لەگەڵ خۆم بۆ خەستەخانە؟
ئەگەر داخڵکرایت لە قاوش، تکایە ئەو دەرمانانە بێنە لەگەڵ خۆت کە ڕۆژانە دەیخۆی. ئەگەر هاتی بۆ ناونووسین لە بەشی کلینیکەکان یان چاودێری ڕۆژانە، تکایە ناوی ئەو دەرمانانە ئامادە بکە کە دەیخۆی و ئەو ڕەچەتانی دووبارە دەبنەوە یان ئەو خشتانەی تایبەتن بە بیر خستنەوەت بۆ خواردنی دەرمانەکانت.
- دەرمانەکان
ئەگەر داخڵکرایت لە قاوش، تکایە ئەو دەرمانانە بێنە لەگەڵ خۆت کە ڕۆژانە دەیخۆی. ئەگەر هاتی بۆ ناونووسین لە بەشی کلینیکەکان یان چاودێری ڕۆژانە، تکایە ناوی ئەو دەرمانانە ئامادە بکە کە دەیخۆی و ئەو ڕەچەتانی دووبارە دەبنەوە یان ئەو خشتانەی تایبەتن بە بیر خستنەوەت بۆ خواردنی دەرمانەکانت. - پێداویستییەکانی خۆشتن و جلی نوستن
لە هەموو ژوورەکانی قاوشدا پێداویستی خۆشتن و جلی خەوتن، کەلوپەلی ڕیش تاشین، و پێخەف دابین کراوە.
تکایە ئەمانەی لای خوارەوە مەهێنە:
- پارە و شتی گرانبەها
تکایە شتی گرانبەها و بڕی پارەی زۆر بەجێمەهێڵە بێ چاودێری لە کاتی مانەوەت لە خەستەخانە. - کحول و ماددە هۆشکەرەکان
تیمی سکیوریتیمان ئامێری پشکنین بەکاردێنن بۆ دڵنیایی لە سەلامەتیتان بە درێژایی مانەوەتان لە خەستەخانەکەمان. تکایە هاوکارییان بکەن.
دەتوانم کەسێک بێنم لەگەڵ خۆم؟
پێشوازی دەکەین لە هێنانی هاوڕێیانت یان یەکێ لە ئەندامانی خێزانەکەت بۆ خەستەخانە. زۆر لە نەخۆشەکانمان دڵ خۆش دەبێ بە هێنانی هاوەڵيک، بە تایبەتی ئەگەر یەکەم سەردانیبێ بۆ خەستەخانە.
پێویستە چی بزانم لەسەر دەرمانەکان؟
ئەگەر لە بەشی قاوش داخڵکرایت، دەبێ ئەو دەرمانانەی کە بۆت نوسراوە و دەیخۆی بهێنیت لەگەل خۆت بۆ خەستەخانە. ئەگەر دەرمانەکانت گونجاوبێت وە پزیشکی چارەسەرکارت لە شاری پزیشکیی فاروق بیەوێت بەردەوامبیت لەسەری ئەوا ئەو دەرمانانەت بۆ بەکاردێ لە کاتی مانەوەت لە خەستەخانە.
چۆن لە پەیوەندیدا بم لەگەڵ هاوڕێ و خزمەکانم؟
ئێمە گرنگی بینینی هاوڕێ و خزمانت بە شێوەیەکی بەردەوام دەزانین کە لە خەستەخانە دەبی. لەگەڵ ئەوەشدا کاتەکانی سەردانمان دیاری کردووە بۆ هيشتنەوەی ژینگەکەمان بە شێوەیەک کەلەباربێت بۆ چاک بوونەوە، زانیاریتان لەسەر کاتەکانی سەردانکردنی نەخۆش پێشکەش دەکرێ لە کاتی گەیشتنتان بۆ خەستەخانە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری نەخۆشەوە.
چی ڕوو دەدات لەدوای مانەوەم لە خەستەخانە؟
پێش چوونە دەرەوەت لە خەستەخانە، چەند شتێک هەیە کە پێویست دەکا بیانکەی.
- دڵنییا بەرەوە لە وردەکارییەکانی گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە، وەکو پلانی گەشتەکەت یان مانەوەی خزمێکت یاخود هاوڕێیەکت لەگەڵتدا ئەگەر پێویست بکات.
- دڵنییا بەرەوە لە وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی کە دەبێ بیبەیتەوە لەگەڵ خۆت بۆ ماڵەوە، وە لە تێگەیشتنت لە ڕێنماییەکانی کە لەسەر قوتوەکە نووسراوە.