ڕێز لە نەخۆشەکانمان دەگیرێت لە ڕووی تایبەتمەندێتی و پاراستنی نهێنییەوە لە شاری پزیشکی فاروق کە باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش دەکا لە ژینگەیەکی ئارامدا وە بەم ئاسانکارییانەی لای خوارەوە:

- 210 beds
- ١١ هۆڵی نەشتەرگەری پێشکەوتوو
- ٢١ کەرتی تایبەت کە ئامادەکراوە بە ئامێری پزیشکی لە ئاستی جیهانیدا
- ٣ ژووری سەرۆکایەتی (تایبەت) کە ئامادە کراوە بە ئامێری تایبەت بۆ کەمئەندامان
- ٦ جێگەی چاودێری وورد تایبەت بە نەشتەرگەرییەکانی دڵ
- ٦ جێگای چاودێری ووردی گشتی ٦ جێگای چاودێری ووردی نەخۆشیی دڵ
- ٥ جێگای تایبەت بە مناڵی ساوا و نابەکام
- زیاد لە ١٩٠ پزیشکی بە توانا و خاوەن بروانامەی تایبەتمەندی باڵا

شاری پزیشکیی فاروق لەسەر ڕووبەری ٧٠،٠٠٠ مەتر دووجار بنیات نرا لەسەر پێوەرێکی تایبەتمەندی گەورە کە ڕێگادەدات ژمارەیەکی زۆری نەخۆش وەربگرین، وە لە ژینگەیەکیی پێشەگەر و پێشکەوتودا خزمەتیان بکەین بە شیوازێک کە گرنگترین بایەخ بۆ سەلامەت و ئاسوودەیی نەخۆش بێت.
لە یەکەم بەردی بناغەوە، سەرجەم ئەندازیارانی نەخشەکێشان و ڕێکخەران بەرزترین پێوانە و کواڵێتیان بەکارهێنا بۆ دروست کردنی شاری پزیشکیی فاروق، کە خۆشحاڵە بە بوونی سیستمێکیی پێشکەوتووی پاکژکردنەوەی دژە بەکتریا و شوێنی نیشتنەوەی کۆپتر بۆ گواستنەوەی نەخۆش لە کاتی ڕوودای لەناکاو. لە هەمان کاتدا، ناو بیناکە بە شێوازێک نەخشەکراوە کە سەرجەم نەخۆش و کەسوکاریان بە ئاسانی بتوانن بگەن بە هەموو بەشەکانی.
شاری پزیشکیی فاروق زیاد لە ٢١٠ ژووری نەخۆش لە خۆ دەگرێت و زیاد لە ١٩٠ پزیشکیی بە ئەزموون و خاوەن بۆرد، کە هەمیشە ئامادەن بۆ چاودێری کردنی تەندروستیتان.
شاری پزیشکیی فاروق ١٢٠ ژووری تاک لە خۆ دەگرێت و ٢١ ژووری تایبەت (سویت) ئامادەکراو و داڕیژراو بە کەرستەی پزیشکیی جیهانی، هەروەها ٣ ژووری تایبەتی سەرۆکایەتی (سویت ی سەرۆکایەتی) ئامەدەکراو بە کەرەستەی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ تەرخاندنی ژینگەیەکی سارێژکەر و یارمەتیدەر کە نەخۆشخانەکەمان بێهاوتا دەکات.
شاری زپیشکیی فاروق ١١ هۆڵی نەشتەرگەری لە خۆ دەگرێت کە ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای پزیشکیی , وچاودێری دەکرێت لە لایەن کارمەندی خاوەن ئەزموونی تایبەت.
یەکێک لە گرنگترین پێشینەکانمان دابین کردنی ئاستێکی بەرزی چاودێری وردە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش، ٦ جێگای تایبەت بە چاودێری وردی نەخۆشی نەشتەرگەری دڵی کراوەمان ئامادەکردوە، و ٦ جیگای چاودێری وردی گشتیی، و ٦ جێگای چاودێری وردی بوژانەوەی دڵ کە ئامادەکراوە بە نوێترین و باشترین تەکنەلۆژیای پزیشکیی. سەرەڕای ئەوەش، نەخۆشخانەکە ٥ جیگای چاودێری وردی منداڵی نابەکام لە خۆ دەگرێت کە یارمەتی دابین کردنی چاودێرییەکی نزیک دەدات لە لایەن کارمەندە بڵندەکانمانەوە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە.
جگە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، نەخۆشەکانمان ڕێزیان لێدەگیرێت لە ڕووی پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندێتیانەوە، لە ڕێگەی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ زانیاری و دۆکیومێنتی نەخۆش کە ئەمەش شاری پزیشکیی فاروق بێهاوتا دەکات.