یەكەی شۆردنی گورچیلە لە شاری پزیشكیی فاروق لە ساڵی 2015 دامەزراوە و لەو كاتەوە خزمەتگوزاریی پێشكەش بە هەزاران نەخۆش كردووە. یەكەكە پێكهاتووە لە سێ قەرەوێڵە و سێ ئامێری(Fresenius 4008s) نەوەی نوێ.
یەكەكە بە بەردەوامیی لەهەشتی بەیانییەوەتانۆی شەو كار دەكات لە شەممە تاچوارشەممەوە بەڵام حاڵەتە كتوپڕەکان وەردەگرێت لە پاش کاژێرەکانی كار و ڕۆژەكانی كاركردن.كەشێكی ئارام و خۆشییبەخش دابیندەکات و ژوورەکان ئامەدەکراوە با ئامێری سارد و گەرم کەرەوە وئامێری تەلەفزیۆن و توانای بەدەستهێنانی خواردن و خواردنەوە.
یەكەی شۆردنی گورچیلە لە شاری پزیشكیی فاروقهەنگاودەنێت بەرەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی نایاب و چاودێریی نموونەیی بۆ ئەو نەخۆشانەی تووشی نەخۆشییە توند و درێژخایەنەکانی گورچیلە بوون. هەروەها ئێمە بەردەوام هەوڵدەدەین بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەك پایەکانی متمانە بێت لەگەڵ نەخۆشەکانمان و خانەوادەکانیان و بەتوانا کردنیان بۆ بینینی ڕۆڵێکی چالاكلە هەڵبژاردنی چارەسەرەکەیاندا. ئێمە دڵنیادەبینەوە لەوەی تەندروستیی و سەلامەتیی نەخۆشەکانمان سەرتۆپی کارە لە پێشینەکانمانن. بۆ دەستەبەرکردنی بەدییهێنانی ئەم ئامانجانە،پەرستار وپسپۆڕە نیشتەجێکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە کە خاوەن ئەزموونی باشن هەمیشە لە یەکەکە بوونیان هەیە.
شۆردنی گورچیلە بریتییە لە پرۆسەی لابردنیئاوی زیادە و مەوادی تواوە و ژەهرەكان لە خوێنی ئەو كەسانەی كە چیتر گورچیلەكانیان ناتوانن ئەو كارانە بەشێوەیەكی سروشتیی ئەنجامبدەن. ئەمەیە کە بە چارەسەرکردن بە جێگرەوە گورچیلەییەکان دەناسرێت.شۆردنی گورچیلە چارەسەرێكە هەندێك لەو كارانە ئەنجامدەدات كەگورچیلە تەندروستەکان ئەنجامیاندەدەن. كاتێك پێویستە كە چیتر گورچیلەكانت ناتوانن پێویستیەكانی لەشت پڕبکەنەوە.
پێویستت بەشۆردنی گورچیلەیە كاتێك دەگەیتە قوناغی كۆتایی لە پەککەوتنی گورچیلە - بەشێوەی ئاساییئەوكاتەیە كە نزیکەی بۆ ی کارەکانی گورچیلەت لەدەست دەدەیت وGFR - تێکڕای توانای پاڵاوتنێکی گورچیلە ˃ 15 کەمتر بێت.
تێكڕای پاڵاوتنی گورچیلەیی خەمڵێندراوباشترین پشکنینە بۆ پێوانی ئاستی کارکردنی گورچیلە و دیاریكردنی قۆناغی تایبەت بە خۆت لە نەخۆشییەکانی گورچیلە.
ژمارەی GFR ـەكەت بڕی کارکردنیگورچیلەکانتپێدەڵێت، لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی نەخۆشییەکانی گورچیلە، ژمارەی (GFR) کەمدەبێتەوە.
كاتێك كورچیلەت پەكیدەكەوێت، شۆردنی گورچیلە پارێزگاریی دەکات لە هاوسەنگیی لەش لە رێی:
لەشۆردنی گورچیلەدا گورچیلەی دەستكرد (ئامێری شۆردنی گورچیلە) بەكاردێت بۆ لابردنی پاشەرۆ و مەوادی كیمیاوییو شلەمەنی زیادە لەناو خوێندا.بۆ ئەوەی خوێنەكەت بنێردرێت بۆ گورچیلە دەستكردەکە پزیشکەكەپێوسیتیی بەوەیە چوونە ژوورەوەیەك (دەرگایەك)بۆ ناوبۆرییەکانی خوێن بدۆزێتەوە. ئەمە بەنەشتەرگەرییەكی بچووك دەكرێت لە قۆڵت یان لە قاچتدا.
هەندێك جار چونەژورەوەكە لەڕێی گەیاندنی خوێنبەرێك بەخوێنهێنەرێكەوە دەبێت لەژێر پێستتدا بۆ ئەوەی بۆرییەکی گەورەتری خوێن پێكبێت كە پێی دەڵێن ناسور (فیستولا - گەیاندنێکی خوێنبەر بە خوێنهێنەرەوە).
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر بۆرییەكانی خوێن بەشی ناسورەكەیان نەكرد، دەشێت پزیشکەكەلولەیەكی پلاستیكیی نەرم بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی خوێنبەر و خوێنهێنەرەكە لەژێر پێستەوە بگەیەنێت بە یەك.ئەمە پێی دەوترێت پێوەند کردن( تەتعیم - گرافت).
هەندێك جار چوونەناوەكە لە ڕێی بۆرییەكی پلاستیكیی تەسكەوە دەبێت كە دەكرێت بەناو خوێنهێنەرێكی گەورە لەملتدا. دەکرێت ئەم جۆرە چوونە ناوەوەیە كاتیی بێت، بەڵام زۆر جار بۆ چارەسەری درێژخایەن بەكاردەهێنرێت.