لە کلینیکی پشکینی گشتیی لە نەخۆشخانەکەمان، پشکنینی گشتگیر بۆ نەخۆش ئەنجامدەدەین بە مەبەستی زانینی باری تەندروستیی کەسەکە بە گشتیی، ئەمەش بە ئەنجامدانی چەند پشکینینێکی هەمەجۆر بەپێی تەمەن و ڕەگەز و باری تەندروستیی کەسەکە بە ڕاوێژکردن بە پزیشکی پشکنینی گشتیی، هەروەها ڕاوێژکردن بە پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ و پزیشکی چاو و میز و میزەڕۆ بۆ نەخۆشی ڕەگەز نێر، بەڵام بۆ نەخۆشی ڕەگەز مێ جگە لە ڕاوێژکردن بە پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ و پزیشکی چاو، ڕاوێژ بە پزیشکی منداڵبوون و نەخۆشیەکانی ژنانیش دەکەین.
پاکێجی خێزانیی خزمەتگوزاریی پشکنینی گشتیی؛ تەنها یەك پیاو و یەك ژن لەخۆدەگرێت.