بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین کە د. ڕێبین ڕەحیم سەعید، پزیشکی ڕاوێژکاری پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و پزیشکی هەناوی گشتی، دەستی بە کار کردووە لە نەخۆشخانەی فاروق.
د. ڕێبین خاوەنی ٢٠ ساڵ ئەزموونی پزیشکی و چەندین بڕوانامە و پێگەی پسپۆڕی نێودەوڵەتییە، و ئەزموونی کاری وەک پزیشکی ڕاوێژکار لە شاری لەندەن، بەریتانیا هەیە. ئێستا خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی لە نەخۆشخانەی فاروق پێشکەش دەکات.
گرنگترین بڕوانامە و پسپۆڕییەکانی:
- بڕوانامەی بۆردی تەواوکردنی ڕاهێنانی پسپۆڕی لە نەخۆشییەکانی هەناوی و گورچیلە وەک پزیشکی ڕاوێژکار لە بەریتانیا.
- بڕوانامەی پسپۆڕیی ورد لە بواری گورچیلە لە زانکۆی تۆرۆنتۆ، کەنەدا.
- بۆردی نەخۆشییەکانی گورچیلە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە زانکۆی ئەمریکیی بیروت.
- بۆردی ئەورووپی لە نەخۆشییەکانی گورچیلە.
- ماستەر لە نەخۆشییەکانی گورچیلە لە زانکۆی شێفیلد، بەریتانیا
- بۆردی کوردستانی لە پزیشکی هەناوی گشتی
- بۆردی کوردستانی لە پزیشکی هەناوی گشتی
بۆ زانیاری زیاتر یان بۆ حجزکردن، تکایە پەیوەندی بکەن بە: 07709000000







