شاری پزیشکی فاروق بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئاری سامی حسێن نازم پسپۆڕی نەشتەرگەری دەمار و نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت پەیوەندی بە تیمی پزیشکییەوە کردووە.
دکتۆر ئاری لە ساڵی ١٩٨٤ لە بەغدا بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە و دواتر بڕوانامەی بۆردی عێراقی لە نەشتەرگەری مێشک و دەمار و نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت لە ساڵی ١٩٩٤ بەدەستهێناوە، لە ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٣ وەک پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری تایبەتمەند لە شاری پزیشکی بەغدا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەغدا کاری کردووە.
لە ساڵی 2003 تا 2025 پرۆفیسۆری یاریدەدەر بووە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی و لە ساڵی 2010 تا 2015 وەک ڕاگری زانکۆی پزیشکی سلێمانی بووە، هاوکات بەرپرسی سەنتەری نەشتەرگەری مێشک و دەمارە بۆ بۆردی کوردستانی و عێراقی.
دکتۆر ئاری زیاتر لە چل ساڵ ئەزموونی هەیە لە نەشتەرگەری مێشک و دەمار، لەوانە نەشتەرگەری گرێی مێشک، نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت، و ڕێکارە ئاڵۆز و هەستیارەکانی نەشتەرگەری مێشک و دەمار.
بۆ زانیاری زیاتر یان بۆ حجزکردن، تکایە پەیوەندی بکەن بە: 07709000000







