شاری پزیشکیی فاروق دەستپێکردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی لە ماڵەوە ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی ئەزموونی پزیشکی و چاودێریی لە نەخۆشخانەوە بۆ ماڵەکانتان بگوازینەوە چونکە ئێمە دەزانین ئارامی دەروونی بەشێکی گرنگی چارەسەرە و بۆئەمەش تیمێکی پزیشکی پسپۆڕمان ئامادە کردووە بۆ پێشکەشکردنی چاودێرییەکی تەواو بێ ئەوەی پێویست بە هاتووچۆ بکات کە خزمەتگوزارییەکانمان پەرستاری ماڵەوە بۆ چاودێری نیشانە سەرەکییەکان و برین و پێدانی دەرمان و هەروەها چارەسەری سروشتی لەژێر سەرپەرشتی پسپۆڕان و وەرگرتنی نموونەی تاقیگە و ناردنی ئەنجامەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەگەڵ چاودێری ڕۆژانەی تەندروستی و دەروونی بۆ بەساڵاچووان و پێشکەشکردنی ڕاوێژی پزیشکی لەخۆدەگرێت.







