بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین کە پرۆفیسۆر دکتۆر ئاری ڕەحیم زەنگەنە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری و ڕێککاری و سووتان، پەیوەندی کرد بە تیمی پزیشکیی شاری پزیشکیی فاروق
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاری سەرۆکی بەشی نەشتەرگەریی جوانکاری و ڕێککارییە لە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، هەروەها مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی. خاوەنی دکتۆرایە لە نەشتەرگەریی جوانکاری و هەڵگری بوردە لە نەشتەرگەریی جوانکاری و ڕێککاریدا، هاوکات سەرپەرشتیاری بۆردی کوردستانی و عێراقی و عەرەبییە لە هەمان پسپۆڕیدا.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاری زیاتر لە 30 ساڵ ئەزموونی هەیە لە بواری نەشتەرگەریی جوانکاری، ڕێککاری و چارەسەری سووتان، و خاوەنی ئەزموونێکی فراوانە لە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و ڕێککاریی ڕووخسار و جەستە
بۆ زانیاری زیاتر یان بۆ حجزکردن، تکایە پەیوەندی بکەن بە: 07709000000







