- پشکنینی پێش منداڵبون
- پشکنینی نیفتی (پشکنینی جیناتی کۆرپەلە)
- پشکنینی تەندروستی کۆرپەلە
- چاودێریی ژنی زەیستان (دوای منداڵبون)
- چاودێریی بەردەوامی ئەو خانمانەی گرفتی تەندروستیان هەیە لە کاتی دووگیانیدا
- چارەسەری منداڵ لەبارچونی چەند جار دووبارە بۆوە
- پشکنینی ساڵانە
- کۆکردنەوەی خانەکانی دەوری ملی منداڵدان و ناردنی بۆ پشکنین
- ڕێگری لە سکپڕبوون (مەنع)
- چارەسەری کێشەکانی دوای وەستانی سوڕی مانگانە
- چارەسەری نەخۆشیی (کۆنیشانە) ی فرەکیسی سەر هێلکەدان و پێنەگەیشتنی هێلکە
- هەناوبینیی ئەندامانی زاوزێی دەرەوە و ناوەوە
- ڕاکێشانی کیسی سادە (بێ زیان)
- چارەسەری داخکردن بە بەستاندن ی (تەزاندن) ی شانە نەخۆشەکانی ملی منداڵدان
- هەڵسەنگاندنی بە پیتی (توانای منداڵ دروست کردن)
- بەدواچون و چاودێریی هێلکەپێگەیاندن
- وێنەی تیشکیی منداڵدان و هەردوو لوولەی منداڵدان
- سکپڕبوون بە گەیاندنی دەستکردی تۆوی پیاو بۆ ناو منداڵدان
- منداڵی بلوری بە گەیاندنی تۆوی پیاو بۆ ناو سایتۆپلازمی هێلکە
- دەستنیشان کردنی پێش وەختەی نەخۆشییە بۆماوەییەکان (پشکنینی جیناتی هێلکەی پیتێنراو پێش چاندنی لە ناو منداڵدان)
- دەستنیشانکردنی نەخۆشیی جینەکانی منداڵ
- شیکاری کرۆمۆسۆمەکان
- تروکاندنی هێلکەی پیتێنراو بە تیشكی لێزەر
- بەستاندن ی (سڕکردن) ی هێلکەی ژن و تۆوی پیاو و هێلکەی پیتێنراو بۆ هەڵگرتن و پاراستنی
- دەرهێنانی تۆوی پیاو لە هێلکەگون بە نەشتەرگەریی زۆر ورد
- بڕین و دەرهێنانی شانە ی گومانێکراو بۆ شێرپەنجە لە ملی منداڵدان یا زێ بە دەسگای کارەبا
- کورتاج بۆ دیاریکردنی جۆری نەخۆشی
- چارەسەری نەشتەرگەری بۆ کۆنترۆل نەکردنی میز (میزڕانەگرتن)
- نەشتەرگەری چاککردنەوەی دیواری پێشەوە و دواوەی زێ
- هەناوبینیی منداڵدان بۆ دەستنیشان کردن یا بۆ دەرهێنانی زیادەگۆشت یاخود بۆ چاککردنەوەی دیواری منداڵدان
- دەرهێنانی تەواوی منداڵدان لە نەخۆشانی شێرپەنجەدا
- نەشتەرگەری کورتاج لە کاتی بوونی لەبارچونێکی نەزانراو
- منداڵبوونی سروشتی
- منداڵبون بە عەمەلیاتی قەیسەری لە سکەوە
- داخستنی ملی منداڵدان بە تەقەڵ لە کاتی سکپڕیدا؛ بۆ ڕێگری کردن لە لەبارچوون
- لابردنی تەقەڵەکان پاش منداڵبوونی بە نەشتەرگەری
خۆشحاڵین بە دابین کردنی نەشتەرگەریەکانی نازور کە بە شێوازێکی فراوان تەنها لە شاری پزیشکیی فاروق ئەنجام دەدرێت. هەندێک حاڵەت و نیشانە وەک؛ ترس لە نەشتەرگەری، خوێن بەربوونی زۆر و چاکبوونەوەی درێژ خایەن کەم بکرێنەوە لە ڕیگەی ئەنجام دانی نەشتەرگەری بە نازور، کە ئەمەش ئازار کەم دەکاتەوە و ماوەی ماوە لە نەخۆشخانە کورت دەکاتەوە و برینی تیایدا کەمە و بەم ڕێگایەش بە ئاسانی و وردی حاڵەتەکە دەستنیشان دەکرێت.
- لابردنی منداڵدان بە نازور
- لابردنی کیسی جۆراوجۆر لە ڕێگەی نازورەوە، وەک کیسی خوێن یاخود لووەکانی هاوشێوەی پێستن و کیسی چالاک
- لابردنی لووەماسولکەییەکان با نزور
- نەشتەرگەری دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان بە نازور
- داخستنی ملی منداڵدان بە تەقەڵ لە ڕێگەی نازورەوە
- یەنجام دانی نازور بۆ دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی هۆی نەزانراوی ئێشی ناو حەوز، هەروەها بۆ چارەسەری نەزۆکی
- داخکردنی ناو هێلکەدان بە کارەبا و تیشكی لێزەر بۆ ئەو نەخۆشانەی دووچاری کۆنیشانەی فرەتورەکەیی هێلکەدان بوونەتەوە
- بەستنی لولەی منداڵدان بە نازور
لە کلینیکەکەمان بەکارایی هەمو چاودێریە ڕۆتینیەکانی خانمی دووگیان و نەخۆشییە ژنانەییەکان لە هەموو تەمەنەکاندا ئەنجام دەدەین. ئێستا خانمان لە هەموو عێراقەوە دەتوانن سوودمەندبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە خانمانی سکپڕ و ئەو خانمانەی دووچاری نەخۆشی ژنانە بوونەتەوە، ئەم خزمەتگوزاریانە دەستنیشان کردن و چارەسەر و پێویستیە نەشتەرگەریەکان دەگرێتەوە.
هەروەها، سەنتەری منداڵی بلوری لە شاری پزیشکیی فاروق لە سلێمانی - عێراق شانازە بەوەی پێشوازی لە نەخۆشان دەکات لە هەموو عێراقەوە کە سەردانی دەکەن بۆ سودمەندبوون لە خزمەگوزاریە پێشەنگەکانی. لە سەنتەرەکەمان بۆ منداڵی بلووری و چارەسەری نەزۆکی پسپۆڕانێک هەن کە خاوەنی دەیان ساڵ ئەزموونن لەم بوارەدا، ئەمانە بە بەکارهێنانی نوێترین کەرەستەی پزیشکیی و شێواز و بە بەردەستبوونی تاقیگەی کارا و سەنتەری نەشتەرگەری کاری تێدادەکەن. هەمو ئەمانە چۆنایەتی ی (کواڵیتی) ی بەرزتان پێشکەش دەکات کە دەبێتە هۆی حەسانەوە و ئاسودەیی و ڕازی بونتان لەم سەفەرە بەرهەمدارەتان بۆ نەخۆشخانەکەمان.
منداڵی بلوری ئەو پرۆسەیەیە کە تێیدا لە تاقیگەیەکی تایبەت و لە دەرەوەی جەستە، بە مەبەستی دووگیانبون تۆوی پیاو (سپيرم) لەگەڵ هێلکەی ژن پێکەوە یەکانگیر دەکرێن و ئەمە هێلکەی پیتێنراوی لێدەردەچێ کە بۆ چەند ڕۆژێک دەخرێتە ژینگەیەکی تایبەتەوە بۆ گەشەکردن و زۆر بونی و ئینجا دەگوازرێتەوە بۆ ناو منداڵدان بۆ چاندنی، بەمە دەرفەتی سکپڕبوون زیاددەکات.
سەنتەری منداڵی بلوریی شاری پزیشکیی فاروق لە ڕێگەی بەکارهێنانی تازەترین تەکنیک و بە بوونی تیمێکی پڕئەزموون؛ ڕێژەیەکی بەرزی سەرکەوتن لە سکپڕبووندا پێشکەش دەکات.