شاری پزیشکیی فاروق و کۆمەڵەی ئەستەر بۆ چاودێری تەندروستی لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣، سیمپۆزیۆمێکی زانستی تایبەتیان لە بەغدا ئەنجامدا، بە بۆنەی دەستپێکردنی هاوبەشییەکی زانستی نێوان هەردوولا، لە سیمپۆزیۆمەکەدا جەنابی بەرێز باڵیۆزی کۆماری هیندستان لە بەغدا، و نوێنەری جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراق، و کۆمەڵێک پزیشکی شاری پزیشکیی فاروق و کۆمەڵەی ئەستەر بۆ چاودێری تەندروستی نێودەوڵەتی، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکان و کەسایەتییە دیارەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئامادە بوون. لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لە خزمەتگوزاریە ناوازەکانی شاری پزیشکیی فاروق کرا، و چەندین وتار دەربارەی پێشکەوتنی پزیشکی لە بواری چاودێری تەندروستی لە جیهاندا لەخۆگرتبوو لەلایەن پزیشکانی ئەستەر بۆ چاودێری تەندروستی. ئەم هاوبەشییەی نێوان شاری پزیشکیی فاروق و ئەستەر ئامانجی پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی گشتگیرە لە عێراق. ئەم هاوبەشییە سەرەتای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی ناوازە و یەکەم جارە لەم جۆرە هاوبەشییە لە عێڕاقدا رووبدات.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا ڕاگەیەندرا کە تیمێکی پزیشکیی لێهاتوو لە ئەستەر نەشتەرگەری چاندنی جگەر ئەنجام ئەدەن لە شاری پزیشکیی فاروق کە تاکە نەخۆشخانەیە کە ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە. کە هیوایەکی نوێ دەبەخشێت بە نەخۆشانی جگەر لە عێراق.