شوێن: بەشی تیشك و سۆنەر
مامۆگرافیی کردارێکی وینەگرتنە كە بە زۆریی بەكاردێت بۆ دەرخستن و دەستنیشانكردنی نیشانە سەرەتاییەكانی شێرپەنجەی مەمك لە ژناندا.
ڕێنماییەكان بۆ کردارەکە:
- ڕۆژی وێنەگرتنی مەمك بەتیشك ئەم شتانە لەسەر مەمكت و بن باڵت بەكارمەهێنە، خۆبەدوورگرتن لێیانگرنگە لەبەرئەوەی وێنەكە دەشێوێنن و ئەنجامی هەڵە نیشان دەدەن:
- بۆن لابەرەكان
- بۆدرەی منداڵان
- بۆن
- مەڵحەم
- كرێم
- دڵنیابە پێش وێنەگرتنەكەپسپۆڕی تیشكەكە بەئاگا بکەیت ئەگەر سكت هەیە (دوو گیان بیت) یان شیردەریت. بەگشتیی ناتوانیت لەوكاتانەدا وێنەگرتنی مەمك بە تیشکت بۆ بکرێت، بەڵام ئەگەر پێویست بكات پزیشکەكەت دەتوانێت ڕێكاری پشكنینی ترت بۆ داوابكات وەكو شەپۆلە سەروو دەنگییەکان.
- هەر مەمكێك دەخرێتە سەر ڕوبەرێكی تەختی تیشكی سینیی ئەوجا پەستێنەرێك گوشار دەخاتە سەر مەمكەكە، بۆ ئەوەی شانەکان بە پانیی دەربكەون. ئەمە وێنەیەكی سافتری مەمكەكە نیشان دەدات. دەشێت تۆ بۆ هەر وێنەیەك ناچاربیت هەناسەت ڕابگریت. هەروەها دەشێت هەست بە بڕێكی كەمگوشار یان ناڕەحەتیی بكەیت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ماوەكی كەمە.
- وەكو هەر جۆرێك لە جۆرەکانی تیشكی سینیی تۆ دەكەویتە بەر شەپۆلێكی بچووكی تیشكدانەوە لە كاتی مامۆگرافییدا. لەگەڵ ئەوەشدا، مەترسیی ئەم كەوتنەبەر تیشکدانەوەیهزۆر زۆر كەمە.