شوێن: بەشی تیشك و سۆنەر
وێنەگرتن بە لەرینەوەی موگناتیسیی (ئێم ئاڕ ئای) شەپۆلی گەورەی موگناتیسیی و ڕادیۆیی بەكار دەهێنێت بۆ پشكنینی ئەندامەکان و پەیکەربەندییەکان لە ناو لەشتدا. پسپۆڕەکانی چاودێریی تەندروستیی (ئێم ئاڕ ئای) بەكاردەهێنن بۆ دەستنیشانكردنی زۆر جۆر حاڵەت هەر لە بەستەرە پچڕاوەکانەوە هەتا لووەکان. (ئێم ئاڕ ئای) زۆر بەكەڵكە بۆ پشكنینی مێشك و دڕكە پەتك.
پێش ئەوەی ئەم پشكنینە ئەنجام بدەیت:
- پزیشكەكەت داوات لێ دەكات فۆرمێكی ڕەزامەندیی واژۆ بكەیت دوای ئەوەی کردارەکەت بۆ ڕون دەكاتەوە، دڵنیابە لەوەی تێگەیشتویوت و هەموو پرسیارەكانت بكە پێش واژۆكردنەکە.
- پزیشكەكەت ئاگادار بكە ئەگەر سكت هەیە (دوو گیان بیت )یان گومانت هەیە سكت هەبێت.
- پزیشكەكەت ئاگادار بكە ئەگەر پارچەی كانزایی لە لە شتدایە یان گومانت هەیە لەوەی كانزایەك لە لەشتدا بێت وەكو وردە پارچە یان پێکانەکانی گوللە یان ئەگەر لەحیمچیی بیت.
- پزیشكەكەت بەئاگا بکە لەوەی ئەگەر هەرپارچەیەكی كانزایی یان ئەلیكترۆنیی لەلەشتدایە وەكو ئامێری ڕێكخستنی لێدانی دڵ یان جومگەی دەستكردی كانزایی.
- پێویستە خشڵ و موتوموروی تر لەماڵەوە جێبهێڵیت ئەگەر کرا، یان پێش ئێم ئاڕئایەكە لایان ببەیت. چونكە تێكەڵی كایەی موگناتیسیی یەکەی ئێم ئاڕ ئایەكە دەبن، بابەتی كانزایی و ئەلیكترۆنی لە هۆبەی ئامێری ئێم ئاڕ ئایەكە ڕێپێدراو نیین. لەپاڵ كارتێكردنە سەر وێنەكانی ئێم ئاڕ ئایەكە دەشێت ئەم تەنانە ببنە پارچەی فڕێدراو لەژوری سکانەری ئێم ئاڕ ئایەكەدا و دەشێت ببنە هۆی ئازارگەیاندن بەخۆت و/ یان كەسانی تر كە نزیکن. ئەم بابەتانە بریتیین لە:
- سەعات، كارتەکانی پارەدان، ئامێرەکانی بیستن، دەکرێت هەمویان تێكبچن.
- دەرزی، تەوقەی قژ، زنجیری كانزایی جل،بابەتی كانزایی هاوشێوە كەئەتوانن ببنە هۆی شێواندنی وێنەكانی ئێم ئاڕئایەكە.
- ئیشی ددان کە مایەی لابردن بن
- پاندانەکان و چەقۆکانی گیرفان و چاویلكە
- ئەڵقەکانی سمینی سەر جەستە
بەشیوەی ئاسایی هەموو پشکنینەکە لە کاژێرێكدا تەواو دەبێت، بەڵام بۆی هەیە لەهەندێك حاڵەتدا زیاتری پێ بچێت.