august, 2022

وردهکاری
Dr. Fadel Fattah, a consultant plastic and reconstructive surgeon in Britain, who holds a certificate of training in the field of plastic surgery from the British Royal University and the
وردهکاری
د. فازڵ فەتاح، پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری کە هەلگری بروانامەی راهێنانە لە بواری جوانکاریدا لە کۆلیجی شاهانەی بەریتانی وە پێشتر سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاری بەریتانی بووە ، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات بۆ ماوەیەکی دیاری کراو لە بەرواری ٢٦/٧/٢٠٢٢ تا ٣/٨/٢٠٢٢ لە وڵاتی بەریتانیاوە بە مەبەستی ئەنجام دانی نەشتەرگەریی جوانکاری جۆراوجۆر.
د. فازڵ فەتاح کاری کردووە لە ناوەندە باوەڕپێكراوەکانی نەشتەرگەريى جوانکاری لە لەندەن و بیرمینگهام ، هەروەها ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە بواری نەشتەرگەری جوانکاری ڕوخسار و جەستە.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین، پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠

وردهکاری
Dr. Zakhia Saliba, Interventional Pediatric & Congenital Cardiologist and Head of the Pediatric and Congenital Cardiac Catheterization Laboratory at Saint Joseph University Hospital (Hotel Dieu de France) in Beirut, Lebanon,
وردهکاری
دکتۆر زەخیا سڵيبا، پسپۆری نەخۆشی زگماکی دڵ و قەستەرەی دڵی منداڵانە، هەروەها سەرۆکی تاقیگەی نەخۆشی زگماکی دڵ و قەستەرەی منداڵانە لە نەخۆشخانەی (سانت جوزێف) لە بەیروت، لوبنان. دکتۆر زەخیا لە بەرواری ٣١/٧/٢٠٢٢ تاوەکو ٦/٨/٢٠٢٢ لە شاری پزیشکیی فاروق دەبێت.
دکتۆر زخلیا بڕوانامەی بە نمرەی نایاب بەدەست هێناوە لە کۆلێژی پزیشكی زانکۆی مۆسکۆ لە ڕوسیا لە ساڵی ١٩٩٢ و لە شەش نەخۆشخانەی جیاواز کاری کردووە لە پاریس بۆ ماوەی ٨ وەرزی خوێندن لە پزیشکیی مناڵان و تازە لە دایکبووان وە سەنتەری چاودێری چڕی مناڵان، و نەخۆشی دڵی مناڵان لە ساڵی 1994-1998. پلەی دووەمی بەدەست هێناوە لە نێوان ٤٥ کاندیدی نێودەوڵەتی لە تاقیکردنەوەی DID کە تایبەتە بە "Pediatre Nouveau Regime" لە ساڵی 1994. بڕوانامەی دکتۆرا بەشی دڵی مناڵانی بەدەست هێناوە لە زانکۆی "ڕێنییە دیکارتس" لە فەڕەنسا لە ساڵی 1999. دکتۆر زخیا پرۆکتۆر( سەرپەرشتیار) ، ڕاوێژکارە لە Abbot- Vascular لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و Lifetech Scientific لە چین لە ساڵی 2018 و دکتۆری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە لە مناڵاندا و چارەسەرکردنی نەخۆشیە زگماکیەکانی دڵی مناڵانە و سەرۆکی تاقیگەی قەستەرەی مناڵانە لە نەخۆشخانەی سانت جوزیف لە ساڵی 2001. نازناوی پرۆفیسۆری بەدەست هێناوە لە بواری نەخۆشی مناڵ و نەخۆشیەکانی دڵی مناڵ لە کۆلیژی سانت جۆزێف ( بەیروت-لوبنان) لە ساڵی 2008. دکتۆر زخیا دکتۆرێکی نایاب و ناسراوە کە لە باشترین نەخۆشخانەکانی فەڕەنسا ڕاهێنانی کردووە، نەخۆشخانەی دی ئینفانتس مالادیس. هەروەها ئەندامێکی چالاک و پێشەنگە لە چەندین کۆمەڵگا لوبنانی و نێودەوڵەتیەکان .
بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین، پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠

وردهکاری
Dr. Faraidun Sabzi, Consultant Cardiovascular Surgeon, Professor, and Head of Department of Cardiac Surgery at Imam Ali Hospital at Kermanshah (Iran) will visit FMC for one month starting
وردهکاری
پڕۆفیسۆر د.فەرەیدون سەبزی ڕاوێژکاری نەشتەرگەری نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار ، سەرۆك بەشی نەشتەرگەری دڵ و دەمارەکان لە نەخۆشخانەی ئیمام علی لە کرماشان ( ئێران) ،سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات بۆ ماوی یەك مانگی تەواو کە دەست پێ دەکات لە ٣١/٧/٢٠٢٢ تا ٣١/٨/٢٠٢٢
دکتۆر سەبزی بڕوانامەی نەشتەرگەری گشتی بەدەست هێناوە لە زانکۆی ئەهواز لە ئێران وەهەرەوەها سەروو پسپۆڕی بەدەست هێناوە لە نەشتەرگەری دڵ لە زانکۆی شەهید ڕاجی لە تاران، دکتۆر سەبزی بەشداری کردووە لە چەندین سمینارو کۆڕی پزیشکیی لە سەرتاسەری گۆی زەوی وە زیاتر لە ١٠٠ نوسراوی پزیشکی هەیە لە پێشەنگی کردن و داهێنان لە نەشتەرگەری دڵ وەك شادەرمار و زمانەکانی دڵ و دروست کردنەوەیان، وە هەروەها بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی جیهان لەگەڵ دکتۆر گاسپاریان توانیویانە نەشتەرگەری دەگمەن بکەن لە دروستکردنەوەی زمانەکانی دڵ.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین، پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠