Dr.. Bestoon Ahmed Al-Hawrami, Senior Consultant in Bariatric and Gastrointestinal Surgery in Endoscopy and Associate Professor at the University of Pittsburgh in Pennsylvania, USA, will visit Farouk Medical City from
د. بێستون ئەحمەد هەورامی، ڕاوێژکاری پێشکەوتووی نەشتەرگەری قەڵەوی و کۆئەندامی ھەرس بە نازور و پرۆفیسۆری بەشدار لە زانکۆی پیتسپیرگ لە پەنسلڤانیا لە ئەمریکا، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات لە بەرواری ٢٠٢٤/١١/٢تا ٢٠٢٤/١١/٩
د. بێستون هەورامی هەڵگری بۆردی ئەمریکییە لە نەشتەرگەری گشتیدا، بۆردی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی قەڵەوی، هەروەها هاوەڵی کۆلێژی ئەمریکییە بۆ نەشتەرگەریی قەڵەوی و کۆئەندامی هەرس بە کەمترین زیان.
د. بێستون پسپۆڕە لە ئەنجام دانی نەشتەرگەرییەکانی نازوڕ و نەشتەرگەری بە رۆبۆت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی:
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی قەڵەوی وەک پچووکردنەوەی گەدە و گۆڕێنی ڕێڕەوی گەدە و دووبارە چارەسەرکردنی ئاڵۆزکارییەکانی نەشتەرگەری دیکەی قەڵەوی کە پێشتر نەخۆشەکە ئەنجامی داوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی سورێنچك، گەدە، قۆڵۆن، پەنکریاس و چارەسەرکردنی ترشەڵۆکی گەدە
چارەسەرکردنی گرێی شێرپەنجەیی کۆئەندامی هەرس
بۆ زانیاری زیاتر وناونوسین، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە : 07709000000