A message of hope for families dreaming of parenthood. Faruk Medical City is proud to announce the regular visits of
مژدەیەکی پڕ هیوا بۆ ئەو خێزانانەی خەون بە بوون بە دایک و باوکەوە دەبینن. شاری پزیشکیی فاروق شانازی دەکات بە ڕاگەیاندنی سەردانە بەردەوامەکانی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەنتوان ئەبو موسا، پسپۆڕی ناسراوی جیهانی لە بواری نەزۆکی و منداڵی بلووری، کە ئێستا سەرۆکایەتیی سەنتەری منداڵی بلووری لە شاری پزیشکیی فاروق دەکات.
بە ئەزموونی ٣٠ ساڵ لە سەنتەری پزیشکیی زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت، کە تێیدا پۆستی باڵای لە بواری پزیشکیی نەزۆکیدا بەدەستهێناوە، لەگەڵ هەبوونی زەمالەی زانستیی لە وڵاتی ژاپۆن، دکتۆر ئەبو موسا شارەزاییەکی ئاست جیهانی دەهێنێتە عێراق بە سەردانی بەردەوام بۆ شاری پزیشکیی فاروق، دڵنیایی دەداتە چارەخوازانمان بۆ وەرگرتنی چاودێریی پزیشکیی نایاب و بەردەوام.
پڕۆفیسۆر لە بەرواری ١٨ تا ٢٥ / ١ / ٢٠٢٦ ئامادە دەبێت بۆ بینینی چارەخوازان..
بۆ ناونووسین و وەرگرتنی زانیاری، پەیوەندی بکەن بە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠ یان سەردانی شاری پزیشکیی فاروق بکەن لە سلێمانی.