ئەم هۆڵی کۆنفڕانسە بریتییە لە گەورەترین هۆڵی کۆنفرانس لە شاری پزیشكیی فاروق كە بۆ ئامادەبوونی نزیكەی 165 كەس دەبێت. سیستمی نماییشیڤیدیۆیی تیایدابەجۆرێك دیزاین کراوە کە بەسەرچوار سکرینی جیاوازدا دابەش بکرێت: یەكێكیان بۆ نیشاندەر- پڕۆژێکتەرەكە، دووانیان بۆ دوو تەلەفزیۆنی قەبارە 46" لە هەردوو بەریهۆڵەكە، یەکێکی تریش بۆسەر سەکۆی نماییشەکەلە بەرچاوی پێشکەشکارەکە بۆ ئەوەی هەم چاوی لەئامادەبووان و هەمیش لە ئەو بابەتەی کە خۆی پێشکەشی دەکات.
تایبەتمەندییەکان
- گواستنەوەی ڕاستەوخۆی نەشتەرگەرییەكان
هەرە گرنگترین تایبەتمەندیی بریتییەلە تەکنەلۆژیای بیستراو و بینراو كە بۆ یەكەم جار لە ڕێكخراوێكدا لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا بەكارهێنراوە. بیستراو و بینراو تایبەتمەندییگەلی وەکو گواستنەوەی ڕاستەوخۆی نەشتەرگەرییەکان لە هۆڵەکانی نەشتەرگەرییەوە بۆ ئۆدیتۆریەملەخۆدەگرن. ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆی هەندێك نەشتەرگەریی یانلێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکان و خوێندكاران دەتوانن لەهۆڵەكەوە نەشتەرگەریەكە ببینن ولەگەڵ پزیشکان بدوێنو بە درێژایی نەشتەرگەرییەکە پرسیاریان لێ بكات. - کۆنفرانسی ڤیدیۆیی
کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بە پەخشی وێنەیی پڕ لە ڕوونییەوە لەگەڵ نەخۆشخانەكان یان ڕێكخراوەكانی تردا لە هەر شوێنێكی جیهان بن ئەوەندەیکە ئەوانیش تایبەتمەندیی کۆنفرانسی ڤیدیۆییان هەبێت. - وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ
بیستراو و بینراو سیستمی وەرگێڕانیشیهەیە كە لەڕێیەوە دەتوانیتوتەكانی سەرۆك وەربگێڕیت بۆ سێ زمانی جیاواز لەیەك كاتداوگوێگرانیەكێك لە زمانە بە پەسەندکراوەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن. - نیشاندەری ئاستبەرز - HD
- چوار میكرۆفۆنی بێتەل و دووانی بەتەل
ئەم ئۆدیتۆریۆمەبۆ هەندێك بۆنەی بچووك بەكەڵكە كە جێی ئامادەبوونینزیکەی 45 كەسی تێدا دەببێتەوە.
تایبەتمەندییەکان
- کۆنفرانسی ڤیدیۆیی
کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بە پەخشی وێنەیی پڕ لە ڕوونییەوە لەگەڵ نەخۆشخانەكان یان ڕێكخراوەكانی تردا لە هەر شوێنێكی جیهان بن ئەوەندەیکە ئەوانیش تایبەتمەندیی کۆنفرانسی ڤیدیۆییان هەبێت. - نیشاندەری ئاستبەرز - HD