
چاودێرییەکی بێوێنە دەستەبەر دەکەین بۆ نەخۆش، لە ڕێگەی پێدانی زانیاری و هۆشداری و پێشکەش کردنی چارەسەر بۆ حاڵەتەکانی قورگ و لووت و گوێ و ژێرکــەلـلەی سەر.
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ و لووت و گوێ؛ بە هەماهەنگی کاردەکات لەگەل پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و تەکنیککاری نەشتەرگەری، کە پێکەوە هەلدەستن بە ئەنجامدانی سەرجەم نەشتەرگەرییەکانی ژێرکــەلـلەی سەر بە هەردوو جۆرەکانییەوە؛ ئایا ئەگەر نەشتەرگەری بەشی پێشەوەی ژێرکــەلـلەی سەر یاخود ئەملاولاکانی (نەشتەرگەری گشتگیری ژێرکــەلـلەی سەر) کە لە ڕێگەی لووتەوە ئەنجام دەدرێن (هەناوبینی لووت)، هەورها نەشتەرگەری مایکرۆسکۆبی. ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجام دەدرێن لامان بۆ لاتەنیشتەکانی ژێرکــەلـلەی سەر لامان؛ بریتین لە:
- گرێی دەماری بیستن، لابردنی گرێکانی پەردەی دەوری مێشک و دڕکەپەتک لەگەڵ چارەسەری حاڵەتەکانی لووتکەی ئێسکی لاجانگ
- لابردنی گوشار لەسەر بۆرییە وردەکانی خوێن، گرێکانی سەر خانەکانی دەمار، گرێکانی سەر خوێنهێنەرە وردەکانی لای مل و پەردەی گوێچکە، بڕینی ئێسکی لاجانگ لە کاتی بوونی لوودا و چاککردنەوەی پێکانەکانی دەماری ڕووخسار
- نەشتەرگەرییەکانی بەشی پێشەوەی ژێرکــەلـلەی سەر بە نازور، هەر وەک: چارەسەرکردنی لێچوونی شلەی دەوری مێشک و مۆخی بڕبڕە، فتقی پەردەی مێشک و مێشک، سەرجەم لووە بێزیانەکان و لووە مەترسیدارەکانی ناو لووت و جیوب کە پێشتر بە نازور دەستنیشان دەکرێت، لابردنی لووەکانی ناو گەروو بە نازور، چاککردنەوەی کونی تیغەیی بە نازور، لابردنی گوشار لەسەر دەماری بینین و کالانەی چاو، نەشتەرگەری داخستنی خوێنبەری ناو لووت بۆ جارەسەری لووت پژان، چارەسەری تەسبوونەوەی کونی پشت بۆشایی لووت، نەشتەرگەرییەکانی نازوری ناو لووت، نەشتەرگەری کراوەی لووت و جیوب و ژێرکــەلـلەی سەر و نەشتەرگەرییەکانی نازور لە ڕێگەی لووتەوە و لووەکانی ژێر مێشک و بەشی سەرەوەی گەروو
- نەشتەرگەری جیوب بە نازور، جوانکاری پەرەکەی ناو لووت و کۆڵەکەی لووت
- نەشتەرگەرییەکانی گوێچکەی ناوەڕاست وەک: گۆڕینی ئێسکی ئاوزەنگی و دروست کردن و ڕێککردنەوەی ئێسکەکانی گوێچکەی ناوەڕاست، چاککردنەوەی کونی پەردی گوێ، نەشتەرگەرییەکانی ئێسکی پشت گوێ و کوێربوونەوەی گوێ
- چاندنی قەوقەعەی گوێ ڕاهێنانەوەی نەخۆش پاش لە دەستدانی هەستی بیستن
- هەڵسەنگاندنی ناڕێکییەکانی جیوب و لووت بە نازور
- جوانکارییەکانی گوێچکە
- نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و ڕێککاری لووت و خواربوونی کۆڵەکەی لووت
- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن و زیادەگۆشتی لووت بە نوێترین ئامێر
- هەڵسەنگاندن و چارەسەکردنی پرخە و هەناسە وەستان لە کاتی خەوا
- ئەنجام دانی نەشتەرگەری بە بەکارهێنانی ئامێری Coblator
- نەشتەرگەری ڕژێنەکانی لیک
- نەشتەرگەری زمان و بۆشایی ناو دەم
- چارەسەرکردنی شێرپەنجەی قوڕگ، نەشتەرگەری توی کاری قوڕگ بۆ لابردنی لوو، چارەسەری نەخۆشییەکانی گەروو، چارەسەری لووەکانی مل و گرفتەکانی دەنگەژێ
- Balance Disorders Assessment: including Vestibular Nystagmography (VNG), Spontaneous Nystagmus, Gaze, Smooth Pursuit, Saccade, Dix-Hallpike, Positional and Optokinetic Tests
- هەلسەنگاندنی ئاستی بیستن لە ڕێگەی: پێوانی بیستن، پێوانی پەردەی گوێچکە و کاردانەوەکانی، دەرچوونی دەنگ لە گوێچکەوە، کاردانەوەی خانە لاسکییەکانی مێشک بۆ دەنگ، کاردانەوە بۆ بیستەمەنی لە دۆخی جێگیردا
نەخۆشییەکانی قورگ و لووت و گوێ و نەشتەرگەری ژێرکــەلـلەی سەر بریتییە لە پسپۆڕێتییەکی پزیشکیی کە بایەخ دەدات بە پشکنین و هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردنی نارێکییەکانی گوێ و لووت، بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان و لووەکانی سەر و مل لە ڕێگەی بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیاوە، وە پزیشکە پسپۆڕ و لێهاتوو و خاوەن ئەزموونەکانمان هەڵدەستن بە دەستەبەرکردنی باشترین چاودێری بۆ سەرجەم نەخۆشەکان و لە تەمەنە جیاوازەکاندا.