بەشی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە لە شاری پزیشکیی فاروق؛ هەڵدەستێت بە دەستنیشان کردن و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکانی خوێن (Benign Blood Disorders) و شێرپەنجەی خوێن و لیمفەگرێکان (Malignant Blood Disorders).
بەشەکە پێکهاتووە لە کلینیکی هیماتۆلۆجی بە سەرپەرشتی پزیشکیی پسپۆڕ و لێهاتوو و خاوەن بڕوانامەی بۆردی ئەوروپی لەو بوارەدا، هەروەها بەشەکە تاقیگەی نەخۆشییەکانی خوێن لە خۆ دەگرێت بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکانی خوێن بە ئەنجام دانی پشکنینی خوێن و مۆخی ئێسک، لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری فلۆ سایتۆمێتری (Flow Cytometry) بۆ دەستنیشان کردنی جۆرەکانی شێرپەنجەی خوێن و لیمفەگرێکان (Acute Leukemia and Lymphoma) و بەدواداچوونی شێرپەنجەی خوێن (Minimal Residual Diseases for B and T Acute Lymphoblastic Leukemia) کە لە لایەن پسپۆڕی بە ئەزموون و لێهاتووی دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکانی خوێن-ەوە بەڕێوەدەچێت.
بەشەکە هەروەها یەکەی جارەسەری کیمیاوی لە خۆ دەگرێت بۆ پێدانی چارەسەر بۆ نەخۆشەکان و بە پێی ڕینمایی پزیشکیی پسپۆڕ، تێکەڵەی چارەسەرە کیمیاویکە لە تاقیگەیەکی تایبەت ئامادە دەکرێت و بە پێی ڕێنمایی پزیشکیی پسپۆڕ.