لە کلینیکی هەناوی زۆربەی کات ئەو نەخۆشانە دەبینین کە دووچاری نەخۆشی جیاواز بوونەتەوە، هەر وەک:
- گرفتەکانی کۆئەندامی هەرس
- گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان
- نەخۆشییەکانی کوێرە ڕژێنەکان وەک؛ شەکرە، ڕژێنی پەریزادە، ڕژێنی ئەدریناڵ، ڕژێنەکانی ژێر مێشک و کۆئەندامی زاوزێ
- نەخۆشییەکانی خوێن
- نەخۆشییەکانی گورچیلە
- نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن
نەخۆشییەکانی هەناوی بریتییە لە پسپۆڕێتییەکی فراوان کە جاودێری سەرەتایی دەستەبەر دەکات و هەڵدەستێت بە دابین کردنی چاودێری سەرەتایی و تایبەتمەند بۆ کەسانی پێگەیشتوو.
پسپۆڕانی هەناوی لامان هەڵدەستن بە دەستنیشان و چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی تووشی ئەندامەکانی ناوسک دەبنەوە، و پسپۆڕەکانمان ڕاهێنانی تایبەتیان پێدەکرێت بۆ چۆنییەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بوونەتەوە و لە قۆناخێکی پێشکەتوودان / یاخود زیاد لە یەک ئەندامی جەستەیان تووشی نەخۆشی بووە.