لە کلینیکەکاندا هەڵدەستین بە بینینی ئەو نەخۆشانەی گرفتی گورچیلەیان هەیە، وەک؛ سستی گورچیلە، گرفت لە پێکهاتەکانی گورچیلەدا، نەخۆشییە بۆماوەییەکان، گرفتەکانی گورچیلە کە بە هۆی شەکرەوە دروست دەبێت، هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن، هەوکردنی بۆرییەکانی میز. هەروەها ئەو نەخۆشانە وەردەگرین کە پێویستیان بە مانەوە هەیە لە قاوش بۆ چارەسەری گرفتەکانی گورچیلە، و نەخۆشی گورچیلە دەبینین لە بەشی فریاکەوتنی خێرا و شانە وەردەگرین لە گورچیلە بۆ پشکنین لە کاتی پێویستدا.
خزمەتگوزاری شتنی گورچیلە دەستەبەر دەکەین. هەروەها، لوولەی کاتی و هەمیشەیی بۆ شتنی گورچیلە دا ئەنێین و خزمەتگوزاری پاڵاوتنی بەردەوامی خوێن و جیاکردنەوەی پلازمای خوێن دابین دەکەین لە یەکەی چاودێری ورد.
ئەو نەخۆشانە دەبینین کە پێویستیان بە ئەنجام دانی چاندنی گورچیلە هەیە، و هەڵدەستین بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمێکی نەشتەرگەریدا بە دابین کردنی هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان پێش نەشتەرگەری. خەزمەتگوزارییەکی ئاست بەرزی چاندنی گورچیلە پێشکەش دەکەین لە عێراقدا و تیمی تایبەتمەندمان هەیە بۆ چاودێری کردنی نەخۆشەکان پێش نەشتەرگەری و تا ئەو دەرەچن لە نەخۆشخانە.
بواری نەخۆشییەکانی گورچیلە گرنگی دەدات بە ئەرکەکانی گورچیلە و ئەو نەخۆشیانەی دووچاری گورچیلە دەبنەوە. ئەو نەخۆشییە باوانەی کاردەکەنە سەر گورچیلە ؛ بریتین لە شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن. وە ڕەنگە گرفتەکانی گورچیلە ببێتە هۆی دروستبوونی هەندێک حاڵەت وەک نەخۆشییەکانی بەرگری دژبەخۆ و پووکانەوەی ئێسک بە هۆی گورچیلەوە و بەرزی پەستانی خوێن.