
بەشی نەخۆشییەەکانی مێشک و دەمار لە شاری پزیشکیی فاروق لەم دوو بەشە سەرەکییەی لای خوارەوە پێکدێت:
کلینیکی مێشک و دەمار؛ کە هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر و چارەسەر بۆ سەرجەم ئەو حاڵەتانەی مێشک و دەمار دەکات، کە دووچاری مێشك، دڕكەپەتك، دەمار و ماسوولكە دەبنەوە، و هەروەها بەشی مانەوەو چاودێری نەخۆش؛ لەم بەشە دەتوانين چاودێريێكى ناياب دەستەبەر بكەين بۆ ئەو نەخۆشانەی کێشەی مێشک و دەماریان هەیە وە لە نێوانیاندا ئەو نەخۆشانەی دووچاری حاڵەتی مەترسیدار بوونەتەوە بە هۆی بوونی بەشی چاودێری ورد کە هەموو ئامادەکاریەەکی تێدایە بۆ چاودێری کردنی ئەو حاڵەتانە.
هەروەها ئەم خزمەتگوزاریانەش دابین دەکەین:
- پشکنینی تیشکی پێویست بۆ نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، هەر وەک: پشکنینی تیشکی موگناتیسی، پشکنینی موگناتیسی بۆ خوێنهێنەرەکان، پشکنینی سی تی سکان بۆ دەمارەکان، پشکنینی دۆبلەر بۆ شادەماری لای مل و پشکنینی ڕەنووسی بۆ بۆرییەکانی خوێن
- پشکنینی مێشک وەک (هێڵکاری میشک، هێڵکاری دەمارەکان و ماسوولکە و پشکنینی شەپۆلە کارەباییەکانی چاو)
- چارەسەری سروشتی
زانستی مێشک و دەمار لقێکە لە بواری پزیشکیی دا کە بایەخ دەدات بە هەڵسەنگاندن و چارەسەر کردنی نا ڕێکییەکانی مێشک و دەمار. سیستەمی مێشک و دەمار بریتییە لە سیستەمێکی ئاڵۆز و پێشکەوتوو؛ کە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چلاکییەکانی جەستە و دەکرێت بە دوو بەشەوە.
- کۆئەندامی دەماریی ناوەندی کە مێشک و دڕکەپەتک دەگرێتەوە
- سیستەمی دەماری دەورووبەر؛ کە بریتییە لە بەشە هەستیارەکانی دیکە وەک چاو، گوێ، پێست و بەشە هەست وەرگرەکانی تر