دەستنیشانکردن
- دەستنیشانکردن و دیاریکردنی تیژبینی و ڕونبینی
- لە گەورەدا بە بەکارهێنانی دەسگای کۆمپیوتەری
- لە منداڵاندا بە بەکارهێنانی دەسگای ئۆتۆماتیکیی تایبەت بە منداڵان
- پێوانی پەستان ی (زەخت) ناو چاو
- پشکنینی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تۆڕی چاو بە دەسگای ناوچاوبینی
- وێنەگرتنی تۆڕی چاو
- دەرخستن وپیشاندانی لوولەکانی خوێن لە بەشی پشتەوەی چاو (تۆڕی چاو و سەر دەماری چاو)
- بە دەسگای تایبەت بینینی ورد و وێنەگرتنی توێژەکانی تۆڕی چاو و پەڵەی نزیک ناوەڕاستی تۆڕی چاو (ماکولا) و دەماری چاو و هەروەها بەشی پێشەوەی چاو
- بە دەسگای تایبەت بینینی ورد و وێنەگرتنی توێژەکانی تۆڕی چاو و پەڵەی نزیک ناوەڕاستی تۆڕی چاو (ماکولا)
- وێنەگرتنی دەماری چاو
- وێنەگرتنی بەشی پێشەوەی چاو
- وێنەگرتنی ڕەنگیی بۆ بەشەکانی پشتەوەی چاو (تۆڕی چاو و ماکولا و سەری دەماری چاو)
- پێوانی ئەستوریی بیلبیلە (قەرەنیە) ی چاو
- پشکنینی چاو بە شەپۆلەکانی سەروو دەنگ لە جۆری A و B
- پێوانی وردی عەدەسەی چاو
- پشکنینی فراوانیی بینین
- پشکنین بە دەسگای گەردبین
- پشکنینی کارەبایی تۆڕی چاو و نێوان بەشی پێشەوە و بەشی دواوەی چاو، وروژاندن و کاردانەوەی کارەبایی چاو
- دیاریکردنی وشکیی چاو بە دەسگای تایبەت
- دیاریکردنی چاودەرپۆقین (چاودەرپەڕین) بە دەسگای تایبەت
- هەڵسەنگاندنی ڕەنگکوێری
خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری
- چارەسەری چاو بە لێزەر پاش ئەنجام دانی نەشتەرگەری ئاوی سپی
- چارەسەری تۆڕی چاو بە لێزەری ئارگۆن
- چارەسەری هەڵبژاردەیی لێزەر بۆ ئاوی ڕەشی چاو (بە هۆی بەرزی فشاری چاو)
- ژوری نەشتەرگەرییە بچووکەکانی چاو کە ئامادە کراوە بەگەردبینی چاو
نەشتەرگەری بۆ ڕاستکردنەوەی بینین
- ژوری تایبەت بۆ پشکنین و دیاریکردنی تیژبینی و ڕوونبینی
- پێوانەی وردی بیلبیلەی (قەرەنیە) ی چاو
- چارەسەر بە لەیزەک بە نوێترین دەسگا
- چارەسەری بیلبیلەی چاو بە نەشتەرگەری
- چاندنی بازنەی ناو گلێنە لە جۆری Intacs بۆ چارەسەری بیلبیلەی قۆقزی
- چاندنی عەدەسەی چاو
- سازاندنی عەدەسەی چاو لە شوێنی خۆی بۆ نەشتەرگەری
نەشتەرگەرییە گەورەکانی چاو
- چارەسەری ئاوی سپی بە عەمەلیاتی چاندنی عەدەسەی گونجاو لە شوێنی عەدەسە سروشتیەکەی
- چارەسەری ئاوی ڕەش بە نەشتەرگەری و بە چاندنی زمانە (سەممام) ی ئەحمەد (کە بە ناوی پزیشکێکی چاوەوە ناو نراوە کە ئەم ڕێگەیەی داهێناوە) و بە دانانی شەبەکە
- چاندنی بیلبیلەی چاو
- لابردنی ئاوی سپی چاو
- نەشتەرگەری جوانکاری چاو
- چارەسەری تیلی یان خێلی چاو
- ئاژنینی کیسی فرمێسک کە بۆ ئەو نەخۆشانەی دووچاری کیسی فرمێسک یاخود گیرانی بۆری فرمێسک بوونەتەوە
ئەم بوارە لە پسپۆڕێتی پزیشکیدا؛ خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشان کردن و چارەسەر بە نەشتەرگەری دابین دەکات بۆ ئەو کەسانەی ددوچاری نەخۆشییەکانی چاو بوونەتەوە. بەشی نەخۆشییەکانی چاو خزمەتگوزارییەکانی خۆی لە بواری جیاوازدا پێشکەش دەکات، هەر وەک؛ خزمەتگوزارییەکانی بەشی کلینیک بۆ دەستنیشانی نەخۆشی، هەڵسەنگاندنی تەواوکاری تایبەتمەند و چارەسەرکردن بە نەشتەرگەری.