
ئەو خزمەتگوزاریانەی لە لایەن بەشی نەخۆشییەکانی منداڵانەوە دەستەبەر دەکرێت لە شاری پزیشکیی فاروق:
- پشکنینی ئاسایی بۆ منداڵان
- دەستەبەر کردنی بوژانەوەی سەرەتایی و چاودێری کردن بۆ منداڵی تازە لە دایکبوو
- پێشکەش کردنی چاودێری پزیشکیی بۆ ئەو منداڵانەی پێش وەخت لە دایکبوون و دووچاری چەندین جۆری جیاوازی گرفتی تەندروستی بوونەتوە؛ لە بەشی چاودێری وردی مندالی نەبەکام کە ئامادەکراوە بە نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیا
- چاودێری کردنی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆر لە منداڵاندا
- چارەسەرکردنی ئەو منداڵانەی لە دۆخێکی تەندروستی مەترسیدارن و داخڵی بەشی فریاکەوتنی خێرا یان قاوش کراون
- چاودێرکی کردنی ئەو منداڵانەی دووچاری نەخۆشی دەگمەن بوونەتەوە لە ڕێگەی ئەنجام دانی هەلسەنگاندنێکی ورد و پێشکەتوو لە تاقیگەکەمان بۆ دەستنیشان کردنی تەواو
- هەڵسەنگادن و چاودێری کردن بۆ ئەو منداڵانەی گرفتی دوا کەوتنی قسەکردنیان هەیە یاخود و حاڵەتی ئۆتیزمیان هەیە
نەخۆشییەکانی منداڵان لقیکە لە بواری پزیشکیدا کە گرنگی دەدات بە گەشەکردن، چاودێری و نەخۆشییەکانی منداڵان و منداڵی ساوا. لەم بوارەدا تەندروستی منداڵی ساوا و منداڵ و میرمنداڵ گرنگرییەکی زۆری پێدەدریت. تەندروستی و گەشەکردی ئەوان بۆ گەیشتن بە تەواوی تواناکانی خۆیان کە گەورە دەبن بایەخێکی زۆری پێ دەدرێت.