ئەو خزمەتگوزاریانەی لەم کلینیکە تایبەتمەندەدا پێشکەش دەکرێن؛ بریتی لە:
- چارەسەری خەمۆکی
- ناڕێکییەکانی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی
- چارەسەری حاڵەتەکانی تۆقان
- چارەسەری فۆبیا (ترسی زۆر لە شتێک)
- چارەسەری شیزۆفرینیا (ترازانی دەروونی)
- چارەسەری پەشێوی دوو جەمسەری
- چارەسەری نەخۆشی وەسواسی زۆر بۆ هێن
- ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەرەوە
- چارەسەری ناڕێکییە سێکسییەکان
- چارەسەری ناڕێکییەکانی خەو
- چارەسەری خڵەفان
- خەمۆکی منداڵێتی
- دواکەوتنی فێربوونی زمان
- ئۆتیزم
- ناڕێکی هەڵسوکەوت
- گرفتی فێربوون
- چارەسەری کەمی سەرەنج و فرەچالاکی لە منداڵاندا و میزڕانەگرتن
- چارەسەری ناڕێکییە دەروونییەکان
- چارەسەری ناریکی گرژی ماسولکە
سەرجەم ئەو حاڵەتانەی لای سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە دەکرێت لە کلینیک چارەسەر بکرێت یاخود لە قاوش. نەخۆشەکان دەکرێت داخڵی بەشی قاوش ببن لە شاری پزیشکیی فاروق بۆ چارەسەری هەندێک حاڵەت کە پێویست بە مانەوە دەکات لە نەخۆشخانە.
لەم بەشەدا پزیشکیی پسپۆڕ ئەو نەخۆش و حاڵەتانە دەبینێت بە پێی خشتەیەکی ڕێکخراو و هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندی تەواو و ناردنیان بۆ ئەنجام دانی پشکنینی پێویست بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکان بە وردی. دواتر، پلانێکی چارەسەرکردن دادەنرێت کە پەروەردەی دەروونی و چارەسەری دەروونی و چارەسەر بە دەرمان لە خۆ دەگرێت لە کاری پێویستدا و دواتر بە دواداچوون دەکڕێت بۆ حاڵەتەکە.