- پێشکەش کردنی زانیاری و پاڵپشتی بۆ یارمەتی نەخۆش تا زیاتر لە نەخۆشییەکەی تێبگات و لە کاریگەرییەکانی لەسەر جەستەی، بۆ ئەوەی خۆی بتوانێت رۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە چاودێری کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی حاڵەتەکەی
- لێدانی دەرزی ستیرۆید بۆ جومگەکان و لێدانی پێکهاتەی تایبەت کە لینجی زیاد دەکات
- پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاهێنانەوە و چارەسەری سروشتی بۆ چەندین جۆر لە ناڕێکییەکانی ڕۆماتیزم، ماسولکە، ئێسک، مێشک و دەمار و گرفتەکانی پاش نەشتەرگەری مێشک و دەمار
- ئازارەکانی بەشی خوارەوەی پشت کە ڕەنگە دروست بێت بە هۆی (ئینزیلاقی بڕبڕە، زبربوونی بڕبڕە، بڕبڕە تواننەوە، سوڕانی بەستەرەکان، شکاوی بە هۆی فشارەوە، هەوکردن و چەندین حاڵەتی دیکە)
- ئازاری مل کە بە هۆی (ئیزیلاقی بڕبڕەی مل، سوڕان و گوشار، بڕبڕە تواننەوە، زبربوونی بڕبڕە و هەوکردن)
- ڕۆماتیزمی شانە نەرمەکان (گرفتە جیاوازەکانی شان، ئەنیشک، مەچەک، سمت، ئەژنۆ، قولەپێ و قاچ)
- کۆنیشانەکانی گوشاری سەر دەمار، وەک کۆنیشانەی تەسکبوونەوەی تونێلی مەچەک
- چارەسەرکردنی هەموو جۆرە هەکردنەکانی جومگە، وەک: هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی، هەوكردنى جومگەى بەرپەچدەرەوە، هەوکردنی جومگە بە هۆی سەدەفییەوە، هەوکردن و ڕەقبوونی بڕبڕەی پشت و چەندین جۆری دیکە.
- سەرجەم گرفتەکانی شانە پەیوەستەکان، وەک: نەخۆشی گورگە سوورە، ڕەقبوونی ئەندامەکان و هەوکردنی ماسولکە و بۆرییەکانی خوێن
- هەوکردنی کریستاڵی لە جومگەکان (نەخۆشی میرانە و نەخۆشی میرانەی کتوپڕ)
- نەخۆشی سوانی جومگەکان (سەوەفان)
- نەخۆشییەکانی کەمپتەوی ئێسک و نەخۆشییەکانی ئێسک بە هۆی زیندەپالی خۆراکەوە
- هەوکردنی جومگە لە تەمەنێکی بچووکدا
بەشەکە لە ئێستادا پزیشکی لێهاتوو و خاوەن بۆرد لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دوو پسپۆڕی چارەسەری سروشتیی لێهاتوو و ڕاهێنراو لەو بوارەدا، و ئامادە کراوە بە پێشکەوتووترین ئامێرەکانی چارەسەری سروشتی وەک: لێزەر، ئامێری شەپۆلەکانی سەروو دەنگ، چارەسەر بە شەپۆلی ڕاتەکان و کورتە شەپۆلی گەرما بەخش، چارەسەر بە ساردکردنەوە، چارەسەر بە مۆمی گەرم و چارەسەری موگناتیسی.
بەشەکەمان ژینگەیەکی تایبەت دەستەبەر دەکات، کە تیایدا پزیشک و پسپۆڕانی چارەسەری سروشتی پێکەوە کاردەکەن لەگەڵ پسپۆڕان و بەشی دیکەی پەیوەندیدار، وەک بەشی تیشک بۆ دابین کردنی نوێترین چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشانەی سەردانمان دەکەن لە سلێمان و عێراق و ناوچەکەوە.
هەموو کەسێک دەتوانێت سوودمەندبێت لە چارەسەری سروشتی لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانیدا، لەگەڵ ئەوەی پسپۆڕانی چارەسەری سروشتی هەڵدەستن بە چارەسەری پێکانەکان، لە هەمان کاتدا خەڵک ڕوودەکاتە پسپۆڕی چارەسەری سروشتی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی تەندروستیان و باش مانەوەی.