توانای ڕۆیشتن لە هەمان ڕۆژی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی هەردوو جومگەی ئەژنۆ چارەخوازێك دوای ڕووبەڕووی ئازارێکی زۆری جومگەی هەردوو ئەژنۆی و کە بۆ چەندین ساڵی خایاند، بڕیاریدا کە نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ بکات لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر دیاری قادر، کە دکتۆری نەشتەرگەری ئەژنۆ و ئێسقانە لە لەندەن دکتۆر دیاری نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی هەردوو ئەژنۆی ئەنجامدا بە بەرزترین کواڵتی و باشترین چاودێری پزیشکیی. ئەوەی دکتۆر دیاری جیا دەکاتەوە تەنها لێهاتوویی نییە، بەڵکو گرنگیدانی بە نەخۆش و بە هەڵبژاردنی باشترین و نوێترین تەکنیکی پزیشکیی بۆ نەشتەرگەریەکان.. ئەوەی شایەنی باسە، چارەخوازەکە توانی بڕوات لە هەمان ڕۆژ کە نەشتەرگەرییەکەی کردبوو. بە هۆی ووردبینی و ئەزموون و لێهاتووی دکتۆر دیاری، هەروەها بە بەکارهێنانی باشترین و نوێترین تەکنەلۆژیای پزیشکیی. لە شاری پزیشکیی فاروق دکتۆر دیاری چەندین جۆری نەشتەرگەیی ئەنجامدەدا، لەوانە نەشتەرگەریی ئەژنۆ لە ڕێگەی نازووڕ، چارەسەرە جاوازەکانی ئێسقان بە گشتی، گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ، و نەشتەرگەریی بەستەرەکانی ئەژنۆ لە ڕێگەی نازووڕ شاری پزیشکیی فاروق پابەندە بە پێشکەشکردنی باشترین چاودێری پزیشکی بۆ تەندروستی و سەلامەتی هەموو چارەخوازەکان. هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین