شوێن: دەرمانخانە
سیستمی لولەی هەوایی بریتیین لە لوولەی بۆش بۆ پاڵنان و گواستنەوە لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە بە زەبری پەستانی هەوا یاخود نیمچە ڕاکیشانێک (ڤاکیوم)، و بریتییە لە سیستەمێکی سەرەكیی لەو نەخۆشخانانەدا کە 200 قەرەوێڵە زیاتریان تێدایە. چونكە باشترین چارەسەرە كاتێك پێویست بکات شوێنگەلی دوور لە خۆبگیرێت و لە ئەو دەمەی چركەساتەکان چارەنووسسازن، بۆ نموونە لەكاتی نەشتەرگەرییدا، كاتێك پێویستییەکی بەپەلە هەبێت بۆ بەرهەمێکی خوێن یان ئەنجامی پشکنینی نموونەیەك. جا ئەگەر ئەو پێویستییە بۆ خوێن یان شانەکان یان نموونەکانی میز یان دەرمان بێت -كاتێكیش خێرایی پڕ بایەخ بێت، ئەوا سیستمی لولەیی نەخۆشخانە بابەتەكان بەخێرایی و بەپارێزراویی و بەبێ زیان بۆ گواستنەوە بەکاردێت.
سیستمی لولەی هەوایی لەشاری پزیشكیی فاروق بەكار دەهێنرێت بۆ گەیاندنی خێرای داواكاریی نا ئاسایی دەرمان و داواكاریی دەستبەجێ و پێویستییە بەپەلەکانی دەرمان لەیەكەكاندا. هەموو شوێنە جیاوازەكان لە نەخۆشخانەكەدا بەستراون بە سیستمی لولەی هەواییەوەلەڕێی هەڵبژاردنمانەوە بۆ وێستگەگەلێکەوە کە ڕوبەر دەهێڵنەوە لە دیزاینە نوێکاندا.