شوێن: دەرمانخانە
دەرمانە جفرە دارکراوەکان بە جفرە شریتییەکان - باڕكۆدلەپاڵ بەکارهێنانیان بۆ دڵنیابوونەوەدا لێیان؛ سەلامەتیی نەخۆشەکان باشتر دەکات لە سیستمە تەندروستییە هاوچەرخەكاندا، لەم ساڵانەی دواییدا دابینکارانی تەكنەلۆژیا چەندین بەرهەمیان خستۆتە بازاڕ بۆ یارمەتییدانی سەرپەرشتیارانی تەندروستیی بۆ ئەوەی هۆكارێك بدۆزنەوە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.
سەلامەتیی نەخۆش: ئەوپەڕی ئامانج
سەلامەتیی نەخۆش پڕ بایەخە بۆ دامەزراوەكەمان. كاتێك نەخۆشخانەیەك مامەڵەکردن بە دەرمان بەباڕكۆد پەیڕەو دەكات، ئەوە ناكەن بۆ ئەوەی پارە یان كات بگێڕنەوە، بەڵکو ئەم جۆرە سیستمە پەیڕەو دەكەین بۆ ئەوەی سەلامەتیی نەخۆش باشتر بكەین.
دەرمانخانەی شاری پزیشكیی فاروق ئامێرێكی تەواو ئۆتۆماتیكیی پێچانەوەی یەكەی دەرمانی هەیە بە خێراییەکی پێچانەوە کە دەگەنە 60 ژەم لە خولەکێكدا. سیستمەكەمان چاپكردنی لەیزەری بەكاردێنێت بۆ ئەوەی تێكستەكە بەئاسانی بخوێنرێتەوە و باركۆدەكان بەئاسانی سکان بكرێن.